فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە بەغداد بەڕێوەدەچێت

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

له‌ژێر چاودێری وه‌زیری وه‌رزش و لاوان، لیژنه‌ی باڵای فێستیڤاڵی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی بۆ نمایشه‌كانی شانۆی شه‌قام، كه‌ (گردبوونه‌وه‌ی‌ هونه‌رمه‌ندانی عراق) سازیده‌كات، ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قام خولی شه‌شه‌م، خولی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عێڕاقی (مامۆستا عه‌زیز خه‌یونی)ی ڕاگه‌یاند، كه‌ له‌ماوه‌ی ٨ ی ١١ ی تشرینی دووه‌م به‌ڕیوه‌ده‌چێت.

دکتۆر کەیفی ئەحمەد دەربارەی فێستیڤاڵەکە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: داوا له‌ تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنی شانۆ‌ له ‌(عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقیا و ئه‌وروپا) ده‌کرێت، كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ فه‌رمی‌ به‌شداری له‌ نمایشه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا بكه‌ن، بۆ زانینی مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن با سه‌یری خاڵه‌كانی هاوپێچ بكه‌ن.

دەیشڵێت: مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن له‌ فێستیڤاڵی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی بۆ نمایشه‌كانی شانۆی شه‌قامی ساڵی ٢٠٢٣، مەرجەکان وەکو، ئه‌و تیپه‌ی ده‌یه‌وێت به‌‌شدارای بكات، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌رانه‌ كاره‌كان ئه‌نجامبدات. هەروەها نابێت ژماره‌ی ئه‌ندامانی تیپی به‌شدار له‌ چوار بۆ پێنج كه‌س زیاتر بێت، ده‌بێت به‌ ژماره‌ی بڕیارلێدراو پابه‌ندبن و ژماره‌ی نێر و مێ دیاری بكه‌ن. هەروەها پێویسته‌ له‌سه‌ر تیپی پێشكه‌شكار زانیاری له‌ڕێگه‌ی پۆستی ئه‌لكترۆنی هاوپێچدا بنێڕێت. هەروەها ناردنی كاره‌كه‌ له‌ڕێگای به‌سته‌ری هاوپێچكراو له‌میانه‌ی پۆستی ئه‌لكترۆنی هاوپێچدا. هەروەها ده‌بێت تیپی به‌شدار تێچووی هاتن و چوون له‌ شوێنی خۆی بۆ به‌غدا و له‌ به‌غدا بۆ شوێنه‌كه‌ی بگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی و جه‌خت له‌ به‌شداریكردنی بكاته‌وه‌. هەروەها ناردنی دوو وێنه‌ی كاره‌ شانۆییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ناوی نمایش و ناوی ده‌رهێنه‌ر و ناوی نوسه‌ر. هەروەها تیپی به‌شدار تێچووی گواستنه‌وه‌ی دیكۆری تایبه‌ت و پێداویستییه‌كانی نمایش ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی..