فیلمێکی کوردی بەرەو بەدەستهێنانی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

فیلمی دواین دیوار لە هەشتەمین فێستیڤاڵی بابێل لە وڵاتی ئیتاڵیا، پێشبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵات دەکات، کە بڕیارە فێستیڤاڵەکە لە ٢ ی ١٠ بەڕێوەبچێت. ئەو فیلمە لە سیناریۆی ئیدریس عەبدیە و لە دەرهێنانی هاوکار ساڵحە، سەرپەرشتیاری فیلمەکە هەڵگورد ساڵحە و هەریەکە لە، عومەر دڵپاک و ڕابیعە محەمەد و شایی ڕەزا و کۆژار حەکیم و تیشکۆ هەڤاڵ، ڕۆڵی تێدا دەبینن.

دەرهێنەری فیلمی دواین دیوار، هاوکار ساڵح بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: چیرۆکی فیلمەکە باس لە خوشک و برایەک دەکات کە لە ئەنفال بەجێماون و ئێستا لە خەڵوەتگەیەکی پیری ژیان بەسەر دەبەن، کاریگەری ئەنفال بەجۆرێک لەژیان ماندووی کردوون ناتوانن یەکتر بناسنەوە. فیلمەکەمان پێشبرکێی بەدەستهێنانی خەڵات دەکات لە فێستیڤاڵی بابێل لە ئیتاڵیا و هیوادارم خەڵات ببەینەوە