خاڵدار قەواڵی – کەرکووک
حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەشی ڕۆشنبیریی چەمچەماڵ ڕۆژی (21)ی ئەیلول بە دروشمی (بەرەو ئارامیی تاك) پێنجەمین فیستیڤاڵی شانۆی قەزاكان لە چەمچەماڵ بەڕێوە دەبات بۆ ماوەی(3) ڕۆژ بە بەشداری شارۆچكەكانی كوردستان. پاش ڕاسپاردنی لیژنەی هەڵسەنگاندن بۆ بینی بەرهەمەكان لە كۆی (16) بەرهەمی شانۆیی تەنها (9) نمایشیان لێ پەسەند كرا بەشدار بن لە فیستڤاڵەکەدا؛ کە بریتین لە:
(چەمچەماڵ/ شانۆگەریی زمانی سێهەم)، (شارۆچكەی سیمێل/ هوشین تەرمەكی)، (شارۆچكەی ناوەندی دهۆك/لایی دی)، (هەڵەبجە/ زەمەنی كۆترە سوورەكان)، (قەزای ناوەندی كەركوك/ مرۆڤم بینی بەبێ جل، جلم بینی بەبێ مرۆڤ)، (گەرمیان شارۆچكەی كەلار/ پێش بەچای)،(شارۆچكەی سەردەشت ڕۆژهەڵاتی كوردستان/ بووكی باران) و، (شارۆچكەی بۆكان ڕۆژهەڵاتی كوردستان/ لە گۆترە شاد)
پاش هەر نمایشی شانۆییەك كۆڕی ڕەخنەیی سەبارەت بە نمایشەكە دەبێت و سەرجەم نمایشە شانۆیەكان لە پێشبڕكێدا دەبن بۆ بەدەستهێنانی خەڵات لە لایەن لیژنەی دادوەری فیستیڤاڵ كە خەڵاتەكان بۆ باشترینی ئەم بوارانەن: (بەرهەم، دەرهێنەر، ئەكتەری كچ، ئەكتەری كوڕ، سینۆگرافیا و دەق)
لیژنەی دادوەری پێك هاتوون لەم كەسە بەئەزموونانەی بوایە شانۆ: (محەمەد عەبدولڕەحمان، ئاڵا غازی، محەمەد تەنیا، شاناز محەمەد و سۆران حوسێنی).
شایانی باسە دەستپێكی فیستیڤاڵەکە لە مۆنمێنتەکەی چەمچەماڵدا دەبێت و چەندین هونەرمەندی عێراقی وەك میوان ئامادە دەبن