گەرمیان گلی – هه‌ولێر
ڕۆژی سێشەممە ١٢/٩/٢٠٢٣، لە باڵەخانەی سەنتەری چالاکیی گەنجانی کۆیەدا، چەند چالاکییەکی هونەری کە پێک هاتبوو لە شێوەکاری و میوزیک و گۆرانی و چەندان چالاکی تر بەڕێوە چوو.
ئەمیر بابان، بەڕێوەبەری سەنتەری چالاکیی کۆیە، بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو چالاکیانەی کە بەڕێوەچوو بریتی بوو لە كردنەوەی پێشانگای شێوەكاری بۆ ٢١ كوڕ‌و و كچی گەنجی سوودمەندی بەشەکە، كردنەوەی پێشانگای بڕین و درومان بۆ ١١٥ خانم، نمایشی یوەرزشی ڕەزمیی (كۆنگفۆ) و جمناستیك بۆ ١٥ كور و كچی یاریزانی بەشەكە، پێشكەشكردنی ٥ بەرهەمی میوزیك و گۆرانی لەلایەن گروپی موزیكی سەنتەری گەنجانی كۆیەوە، بۆ ٤٢ گەنجی كوڕ و كچی بەشدار، پێشكەشكردنی ٤ بەرهەمی میوزیك و گۆرانی لەلایەن گروپی گیتاری سەنتەری گەنجانی كۆیەوە، بە بەشداری ٣٦ گەنجی كوڕ‌و و كچی بەشدار، هەروەها بەخشینی بڕوانامەی بەشداریكردن بەسەر ٢٤٥ بەشداردا.
دەیشڵێت: سەنتەری چالاكیی گەنجانی كۆیە ئێستا خزمەت بە توێژی گەنجان دەکات و چالاکیی جۆراوجۆرمان کردووە و ئه‌م سه‌نته‌ره ناوه‌ندێكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گه‌نجان بۆ بره‌ودان به به‌هره هونه‌ری و زانستی و ڕۆشنبیری و وه‌رزشیه‌كانی گه‌نجان به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه بەبێ جیاوازی. گه‌نجان، ئه‌م سه‌نته‌ره به ماڵی دووهه‌می خۆیان ده‌زانن، بۆیه گه‌نج به هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ڕوو له‌م ماڵه ده‌كه‌ن. ئەو سه‌نته‌ره بۆته ناوه‌ندێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گشت گه‌نجانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بەبێ جیاوازی. بۆیه به گشتی ڕۆڵێكی به‌رچاویان و كاریگه‌ری هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا.