فیلمی سینەمایی (سێگۆشەی مەرگ)، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر و بە هاوکاری سەنتەری ئاڵا نماییش کرا، کە لە دەرهێنانی عەدنان عوسمان و لە نواندنی زوهێر عەبدولمەسیح و بەکر مەعروف و سۆلاڤ شەیدا و عومەر چاوشین بوو، لە کۆتاییشدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر خەڵات و ڕێزلێنان بە هونەرمەندان و دەرهێنەری فیلمەکە بەخشرا.
هونەرمەند قاسم نوری، بەشداربووی فیلمەکەیە بە “ڕۆژنامەی هەولێر” ی ڕاگەیاند: بەبۆنەی بەشداربوونمان لە فیلمی “سێگۆشەی مەرگ” لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر ڕێکخرابوو، بە خۆشحاڵیەوە خەڵات و ڕێزلێنانیان پێشکەشی من و بەکر مەعرووف و سامی شاکر و هێمن حەمە ڕەشید کرا.
فیلمی ( فیلمی سێگۆشەی مەرگ) لە سیناریۆ و دەرهێنانی عەدنان عوسمانە و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێرە، بە هاوکاری سەنتەری ئاڵا، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر نماییش کرا.