لە ئیتالیا فیلمێکی کوردی خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی پێ بەخشرا

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

فیلمی سینەمایی ” هەورەبان” لە وڵاتی ئیتالیا، خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بەدەست هێنا و بڕیارە هەفتەیەکی تر خەڵاتەکەیان پێشکەش بکرێت. ئەو فیلمە لە سیناریۆ و دەرهێنانی گۆران سەرگەڵووییە و دکتۆر نەبەرد فوئاد پرۆدیوسەر و نووسەری فیلمەکەیە، ئەکتەرەکانیش، جەزا حەمەسەعید و مەریوان کەریم و ماهیر ستار و پرشنگ گۆکە.

دەرهێنەری ئەو فیلمە گۆران سەرگەڵوویی، بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: فێستیڤاڵی ئەلبۆری لە وڵاتی ئیتالیا، فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیی سینەماییە، ئەو فیلمە لە وڵاتی ئیسپانیا لە بەرشەلۆنە کاندید بوو بۆ باشترین فیلمی داهێنەرانی ساڵ، ئێستایش لە ئەلبۆری لە وڵاتی ئیتالیا بۆتە خاوەنی خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی، کە سینەماتۆگرافەکەمان محەمەد شێروانییە. تەواوی فیلمەکە لە سلێمانی و دەورووبەری وێنە گیراوە و بە ستافێکی کوردی و نووسەرێکی کوردی و دەرهێنەرێکی کوردی، تەواوی بەشدابووانی فیلمەکە و خودی فیلمەکەش کوردییە، بە شێوازێکی زۆرباش و پرۆفیشناڵانە کارەکانی بەڕێوە چووە و چاوەڕێ دەکەین خەڵاتی دیکەش بەدەست بهێنین.

دەیشڵێت: چیرۆکی فیلمە باس لە ژیانی پێشمەرگەیەک دەکات، لەدوای ئازادکردنی عێراق، کە کاتی خۆی چالاکی لەناو شار کردووە و دوایی داوا کراوە و لە ڕۆژی ژنگواستنەوەیدا هەڵدەکوتنە سەری و دەیگرن