دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

شانۆگەری ( مرۆڤم بینی بەبێ جل، جلم بینی بەبێ مرۆڤ) لە کەرکوک نماییش دەکرێت

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

بریارە گروپی شانۆیی ستەیج، شانۆگەری “مرۆڤم بینی بەبێ جل، جلم بینی بەبێ مرۆڤ” لە رۆژانی ٧و٨و٩ ی ئەم مانگە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک نماییش بکرێت.

دەرهێنەری ئەم شانۆگەرییە گۆران عەدنان بۆ “ڕۆژنامەی هەولێر” گوتی: شانۆگەری (مرۆڤم بینی بەبێ جل، جلم بینی بەبێ مرۆڤ) کە لە ئامادەکردن و دەرهێنانی خۆمە و ئەکتەرەکان پێکهاتونن لە هۆزان شیێرزاد و دارا عزەددین و محەمەد سیروان و محەمەد عەبدوڵا و هاوسەر ئیدریس و عیماد مەهدی. چیرۆکی ئەم شانۆگەرییە ئ شانۆیەکی تاڕادەیەک میوزیکاڵی کۆمیدیە، کار لەسەر بابەتی چینایەتی دەکات و کارەکەی ئێمە بۆ هەموو تەمەنەکان گونجاون.