ڤیدیۆگۆرانیی “یاسی سپی” ئاوازدانەر و ژەنیار، فەرنوود ئیلهامیڤیدیۆگۆرانیی “یاسی سپی”

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر

کلیپی گۆرانیی “یاسی سپی” بە ئاوازدانەری و ژەنیاری ته‌نبووریی موزیکزانی کورد “فەرنوود ئیلهامی” و بە دەنگی “حه‌میدڕ‌ه‌زا تورکاشوه‌ند” بڵاو کرایەوە.

“یاسی سپی” (یاس سپید) گێڕانه‌وه‌یه‌کی هیوابه‌خشه له زمانی “مه‌ولانا ڕۆمی” شاعیری ناوداری ئێرانی، که به پێی مه‌قامی سه‌حه‌ری و مۆسیقای خانەقاکانی کوردستان بە ئاوازدانەری موزیکزانی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان “فەرنوود ئیلهامی” ئامادە کراوه.

“سه‌حه‌ر” یا “سه‌حه‌ری” له مه‌قامه مێژووییه‌کانی زوڕنا و ته‌نبووره، کە یه‌کێک له مه‌قامبێژە دێرینه‌کان، سه‌باره‌ت به مه‌قامی سه‌حه‌ری به‌م شێوه‌یه ده‌ڵێت: ئه‌م مه‌قامه له ساڵانی کۆنه‌وه؛ پێش خۆرهه‌ڵات و تا سپێده به مه‌به‌ستی ئاگادارکردنه‌وه و هیوابه‌خشین کاری ژەنینی بۆ کراوە و مزگێنی خۆرهه‌ڵاتنێکی دیکه به مرۆڤەکان ده‌دات، ئه‌م مه‌قامه هێواش هێواش، چۆته ڕیزیی مه‌قامه‌کانی ته‌نبووره‌وه و به پێی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م ئامێره له نێوان یارسانەکان و ده‌روێشه‌کاندا هه‌ست و پێگه و سۆزی عیرفانیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.

خاڵی سه‌رنجڕاکێش له ساز کردنی کلیپی گۆرانی “یاسی سپی” ئه‌وه‌یه که تۆمار کردنی دیمه‌نه‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مه مۆسیقاییه به ئاماده‌بوونی ژه‌نیارانی گرووپه‌کانی ته‌نبوور و ده‌فی “ساجنار” و “دوچار” له کۆمه‌له‌ی مێژوویی نارنجستانی قه‌وام له شاری شیراز ئاماده کراوه که هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆخۆی وه‌کوو که‌شووهه‌وای شیعر و مۆسیقای “یاسی سپی” تا سپێده درێژه‌ی کێشا.

ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که له ئاماده‌کردنی کلیپی “یاسی سپی” ‌ئاماده‌بوون، بریتین له:
گۆرانیبێژ: حه‌میدڕ‌ه‌زا تورکاشوه‌ند، ئاوازدانه‌ر، ژه‌نیاری ته‌نبوور و سه‌رپه‌ره‌ستی گرووپی “ساجنار”: فەرنوود ئیلهامی، دابه‌شکردنی ئامێره کوتراوه‌کان: عه‌لیڕه‌زا نه‌سیریفه‌رد، شاعیر: مه‌ولانای ڕۆمی، وێنه‌گران و ده‌رهێنه‌ری هونه‌ری: پووریا شاه‌ئیبڕاهیمی، موحسین ڕه‌شیدی، مۆنتاژ: پووریا شاهئیبراهیمی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسوور جیهانی، فۆتۆگڕافه‌ر: محه‌مه‌د فه‌ره‌یدوونی، فۆتۆگڕافه‌ر: ڕه‌زا ڕه‌جایی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: حوسێن فرووزان، دیزاینی پۆستێر: ساره فالیزی، تۆمار کردن، میکس و مه‌ستێر: مێسباح قه‌مسه‌ری، تۆمار کردنی ده‌ف: ته‌وحید وه‌حید، بڵاوکردنی نێوده‌وڵه‌تی: زه‌نگ ڕێکۆرد.

ئه‌ندامانی گرووپی موزیکی “ساجنار” بریتین له:
سه‌رپه‌رشتیاری گرووپ: فەرنوود ئیلهامی و ژ‌ه‌نیاران: حوسێن فرووزان، ئێحسان قوربانی، بێهراد غیاسی، حوجه‌ت دێهقان، فه‌ردین حه‌یده‌ریان، سارا فرووغی، دیانا مرادی، حه‌میدڕه‌زا سه‌یاح، ئیلهام قوربانی، بەهنام زیلووئی، نازه‌نین نه‌دیمی، مه‌حفووزه ئێفتخاری، سه‌روه‌ناز مزه‌فه‌ری، ڕه‌‌زا ئه‌ژده‌ری، فه‌رهاد که‌شاوه‌رز، عه‌لی دێهقانی، مجته‌با مه‌حموودی، نادر ئه‌میری، ته‌نناز سه‌مه‌نده‌ر، جه‌لال مختاری، سه‌عید عه‌تایی، سه‌عید مسته‌عه‌لیزاده و بەهنام نیعمه‌توڵاهی.

ئه‌ندامانی گرووپی ژه‌نیارانی ده‌فی “دوچار” بریتین له:
سه‌رپه‌رهشتی گرووپ: عه‌لیڕه‌زا نه‌سیری فه‌رد و ژ‌ه‌نیاران: محه‌مه‌د ئه‌ردشیری، مینا عه‌سکه‌ری، فاتمه جه‌هڕومی، زه‌هرا شه‌ڕه‌فی، فیرووزه ئاناهید، ئاڕمان عابێدی، موجته‌با ده‌ریانه‌وه‌رد، زه‌ینه‌ب عه‌باسی، مریه‌م شوکووهـ، ساناز به‌رقی، ماراڵ ڕه‌ئیسیان، عه‌لیڕ‌ه‌زا ئه‌حمه‌دی، ئێلمیرا جه‌ماڵی، ڕوکسانا مه‌یدانشاهی، کیمیا شیرجه‌نگ، گوڵڕوخ هونه‌رمه‌ند، فاتمه زارع، زه‌هرا هاشمی، زه‌هرا مه‌جیدی، محه‌مه‌دڕه‌زا سادقی، ئایدا فزوونی، مژده حوسێنیپوور، موحسین مه‌‌حموو‌دی، حه‌دیس زارع، زه‌هرا دێهقانیان، عه‌سه‌ل زارعی، فه‌رشاد ئیبراهیمی، مه‌تین خۆشخوو، ئێلمیرا پایدار، موعین نوورانی، ئاتنا ئه‌میریمقه‌ده‌م، فه‌ریماهـ کارگه‌ریان، مه‌ریه‌م ڕه‌حمانی، حووریه ته‌وانگه‌ر، سمه‌یه دارسه‌نج، مێهرنووش فه‌رجام، مینا ئاشنا و ئایسا غه‌فاری.