شیڤان شێرزاد – هەولێر
سترانبێژ و راگەیاندنکاری ناسراوی دەڤەری بادینان “عەبدوڵڵا هەرکی” دوای تووشبوونی بە رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای ئاکرێ، کەوتە نەخۆشخانە و چەند هەواڵێکی بێ بنەما دەربارەی رەوشی تەندروستی ئەم هونەرمەندە بڵاوکرایەوە، (هەولێر) لە نەخۆشخانەوە ئەو هونەرمەندەی دواند و گوتی: بە مەبەستی پێشکەشکردنی پڕۆگرامی بەیانی باش، کە رۆژانە خەریکی فیوچەر و پێشکەش کردنی بەرنامەکەمم لەسەر رێگای ئاکرێ تووشی رووداوی هاتووچۆ بووم و گەیاندرامە نەخۆشخانە و هەموو ئەو هەواڵانەی دەربارەی تەندروستیم بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستی و ئێستا من تەندروستیم زۆر باشە و لەم رۆژانەش نەخۆشخانە جێدەهێڵم و دەست بە کارەکانم دەکەمەوە لە بواری راگەیاندن و گۆرانیگوتن و ئاهەنگەکانم