شیڤان شێرزاد
بەشێک لە هونەردۆستان و هاونیشتمانیانی کوردستان، بە وێنە و رازاندنەوەی بازاڕی قەیسەری و هونەری وێنەکێشان پیرۆزبایی لە یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە دایکبوونی رابەر و مەرجەعی نەتەوەیی کورد “مەسعود بارزانی” کرا.
لە چواچێوەی یادەکەدا هاونیشتمانیان و کاسبکارانی بازاڕە دێرینەکەی هەولێر ئەوەیان دووپاتکردەوە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بووەتە قەڵغانێک بۆ مانەوەی ناسنامەی کوردایەتی و ٧٧ ساڵە لە پێناو ژیان و هونەر و بەرخۆدان و چمکی سەربەخۆیی و ئاوەدانی گەل دەپارێزێت.
عەلی قاوەچی خاوەنی قاوەخانەی عەبۆ قاوەچی لە قەیسەری هەولێر دەڵێت: لەم یادە شکۆدارە چەپکێ گوڵی وەفا و خۆشەویستی تورکمانانی هەولێر پێشکەش بە مەرجعمان سەرۆک بارزانی دەکەین، کە ٧٧ ساڵە لە پێناوی دۆزی گەلی کورد و چمکی پێکەوە ژیان لە خەبات و تێکۆشان بەردەوامە و لەسەر دەستی ئەو فەرمانڕەوایەشدا هەموومان بە ئاسوودەیی لەم هەرێمە دەژین و هەوڵ بۆ جوانی هەولێری زێڕین دەدەین، لەم یادەشدا بە تابڵۆیەکی نەخشێندراو لە شیرینیەک خۆشەویستی خۆم بۆ پارتی و لایەنگرانی دووپاتدەکەمەوە.