دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

قاوەخانەیەکی هونەری بۆ هونەرمەندان کرایەوە

شیڤان شێرزاد
بە مەبەستی خزمەتکردن و ڕێزگرتن لە کار و بەرهەمەکانی هونەرمەندان، قاوەخانەیەکی تایبەت لەژێر ناوی (عەبۆ قاوەچی) کرایەوە و ڕۆژانە پێشوازی لە هونەرمەندانی هەولێر دەکات.
عەلی قاهوەچی خاوەنی پڕۆژەکە بە (هەولێر)ـی ڕاگەیاند: وەک ڕێزێک لە تەمەن و بەخششی هونەرمەند و ڕۆشنبیرانی شارەکەم بیرۆکەکەی کردنەوەی ئەو قاوەخانەیەم لە نێو بازاڕی قەیسەری هەولێردا گەڵاڵەکرد، کە دەتوانرێت لەم ڕێگەیەوە ئەم چینە ڕۆشنبیرەی شارەکەم لێ کۆببێتەوە و پڕۆژە بەرهەمی نوێی هونەری لێ گەڵاڵە بکرێت، کە ئەمەش پێویستی بە کەشێکی ئارامە بۆ هونەرمەندان، بۆیە خۆم و ستافەکەم بەردەوام لە پێشوازی خەڵک و ئەو چینە هونەردۆستانەی ئەو شارەین.