وێنەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەچێتە ئەمریكا

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

بەشێك لە كارە هونەرییەكانی هونەرمەندی فوتۆگرافەری كورد یونس مەحمود دەچێتە ئەمریكا.

لە لێدوانێكیدا بۆ هەولێر (یونس مەحمود) بە (هەولێر)ی گوت: لەم رۆژانە تۆڕێكی پێشانگای تایبەتی وێنەییم دەبێت لە وڵاتی ئەمەریكا كە بە هەوڵ و ماندووبونێكی زۆری هاوڕێیانم لە رێكخراوی رۆحی ئەمەریكا و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم
ئەم هونەرمەندە كوردە دەڵێت: وێنەكانی ئەم پێشانگایە لە سێ بەشی جیاواز پێك دێت:
بەشی یەكەم باسی شەڕی داعش و بەرگریی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و قوربانیدانیان دەكات لە پێناو خاكی پیرۆزی كوردستاندا.
بەشی دووەم باسی ژیان و ناساندنی كورد و كوردستان دەكات.
بەشی سێیەم باسی ژیان و بارودۆخی پێشمەرگە بریندارەكانی شەڕی دژ بە داعش دەكات.
سەبارەت بە شوێنەكانی نمایشكردنی كارە هونەرییەكانیشی یونس گوتی:
یەكەم پێشانگایەمدا لە شاری نەشڤیل دەبێت كە ناسراوە بە كوردستانی بچوك و نیشتیمانیەكی زۆری كورد نیشتەجێی ئەم شارەن و مایەی شانازییە كارەكانم لە نزیكەوە دەكەوێتە بەرچاویان.
دووم پێشانگام لە كۆنگرێسی ئەمریكا و لە شاری واشنگتۆن دەبێت و زۆر خۆشحالم بەوەی بۆ جاری دووەم وێنەكانم لەناو كۆنگرێسی ئەمریكا و بۆ كەسانی تایبەت پیشان دەدرێت.
سێیەم پێشانگام هەر لە شاری واشنگتۆن و لە باڵەخانەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت كە هەڵبەت چەندین جاری تریش وێنەكانم لەوێ پیشان دراوە و مایەی شانازییە. دیسانەوە سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە لە پێناو رێكخستنی ئەم پێشانگایانەدا ماندوو بون و هاوكارییان كردووم. هیوادارم ئەم كارە جێگەی رەزامەندی هەموو لایەك بە تایبەت پێشمەرگە بریندارەكان شەڕی دژ بە داعش بێت كە مایەی سەربەرزیی هەموو كوردستانن.