حەیرانببێژ ئەحمەد سێبیرانی

هاشم حاجی علی شەناغەیی

ناوی(ئەحمەدقادرعبدللە)ناسراوەبە(ئەحمەدسێبیرانی). لەساڵی(١٩٦٤)لەگوندی سێبیڕانی گەورە لەدایک بووە لەهۆزی (شێخان)ـە. لەتەمەنی شەش ساڵیدا دەچێت بۆقوتابخانە تاپۆلی سێی ناوەندی خوێندویەتی. لەساڵی 197٨زاینی ژیانی هاوسەری پێک هێناوە و خاوەنی سێ کوڕو پێنج . پیشەی ڕۆژانەی شوفێرە لەوەزارەتی تەندروستی. لەتەمەنی منداڵیدا خولیای گوتنی حەیران وبەستەی هەبووە، بەڵام لەبەرسەرقاڵی بەئیش وکاری ڕۆژانە نەیتوانیوەدەنگی خۆی بەدونیای هونەری ڕەسەنی حەیرانو لاوک وبەستەی میللی بناسێنێ. ساڵی 2013هاتەناوکۆڕی هونەری حەیران ولاوک وبەستەی میللی و توانی لەماوەیەکی کەم ببێتە خاوەنی زۆرلەهەوادارانی دەنگی خۆی. چونکە دەنگێکی زۆر خۆش و بەجۆشی هەیە وزۆریش خۆشەویستە.توانای نووسینی حەیران و بەستەی هه‌ یه‌. حەیران وبەستەی ئەوحەیراندانەرانەی گوتووە وەکو (محمد قەراجی) و (عومەرحاجی علی شەناغەیی)و(ئەحمەدچاوشین) و( سەرهەنگ مەلامەحەمەد)و( مام کەمال) و( کاک سامی پیرڕەشی). ئێستاش لەژیانداماوەو لەگوندی سێبرانی گەورەنیشتەجێیەوبەردەوامه له‌ خزمه‌تكردی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی.

ئەوەش هەندێک لەحەیران و بەستەی ئەحمەدسێبیرانی
حەیران
دەرێم بەدەڤەرێ ڕوستێ سەدجارن بەسەرێ حەسارێ
خۆمن دونێ دانی هێوارێ بەژنێ باریکم دەدیت دەهاتەوە
لەناوڕەزی پەرچەمی زەردی چەندجوان بەردابۆوە بەسەر شۆڕابەی گوارێ
ئەوجاهەینێ گەلەک جوان بوو وەکی دادەنیشت لەسەر کانی
چاوێ خۆی دەشوشت بەسابونێ حەلەبێ تەڕی دەکرد لفکی هیزارێ
حەیران
دەرێم کیژێ لەبەرچاوێ من دەرێی مامزی دەشتی قەراجی لە دەست ڕاوچیان دەربازبووی لۆیە بەدایمە لەمن قوراغی
ئەوجەئەوڕۆ سبیانێ لەگێێ من گەلەخۆش دێ زڕەیێ زنجیران لەگەرفڕمەیێ وراغی
ئەوجا دەمگۆت مارێ بابێ حەیرانێ شوان کارەنەلەبۆ کەیفێ درێ من هەریان دەداوە
لەسەرکانیەکەی چارداغی
حەیران
دەرێم ڕۆژم لێ هەرات لەلای تەورێز
ئەوجاشەوق و شەبەقێ خۆی دەداوەلەسەرێ سەفینی لەقەراتێ پیرە هەولێرێ لەدەشتی شەمامکێ لەڕستێ ڕەشمارێ لەلفکی هیزارێ لەکراوی سەپانان لەبەر
بەرێ دروونەو پەرێزێ
ئەوجە دەمگۆ خۆزی بەخۆزی دارێ دنیاێێ ئەمن ئەوسوارە گەنمەبام وەکی بەژنێ بارک بەنوکی قەرانگێ توندی دەگرتمە ئامێزێ
حەیران
دەرێم حەیران چ گلەییانم لێ مەکە سەرێ چەندسارانە دەنێرمە داخوازیت داکت هەردرێ کیژم منداڵە
هێشتا دەخینی
ئەمن بەژنێ تۆدەشبێنم بەکارمامزەکاکانی دوومانگی وەکی شەولەوەڕێ
خۆی داوێشتەوەبەینی گومەتی مێرەمەدیانی لەگەڵ قەبرستانەکەی کاولەڕەشکینی
ئەوجە هەمووسبەینان
سەبرۆکە سەبرۆکە کێشتاوێ خۆی دەکاتەوە لە جۆگەی پیرزینی
حەیران
دەرێم بەچاروک و چاروکان ناوڵاسەدجاران بەنۆغەرانێ
ئەوجادەمگۆت خۆزی بەخۆزی دارێ دنیاێێ ئەمن دووماچم قەردبالەسەربەژنێ باریک یەکەکیان وەکی سبەینان دادەنیشی لەبەرنانی
سەبرۆکەسەبرۆکە خۆی لۆشۆڕکەیەوەسەردیواری ئاگردانێ
ئەوجەدەمگۆبرادەران تووخودالۆمەی من مەکەن ئەوی دی هەردگرم لۆدانی هێوارێ وەختی مەشکەهەژانێ
بەستەی لەکێم دیت
لەکێم دیت و لەکێم دیت
کاکە لە ماوەرانێ
باسی حەیرانێ یان کرد
درم دەکا جۆلانێ
چوومەسەر دانێ یارم
ڕۆیشتبوولۆکێستانێ
چارچەلێ هەرکیان ساردە
لەبەربەفرو بارانێ
یارم گەلەک ماندیە
کاتی مەشکەهەژانێ
گۆتمە درێ خۆم پیری
مەیلی حەیرانێ دانێ
خۆمن نەبوویمە شاهین
بفڕم بچمەکێستانێ
حەیرانت لۆبگرم وەک
کێروشکێ لە لانێ
بەژنێ حەیرانێ برندە
پەرچەم کارتەی ڕێحانێ8
چاوی ئەستێرەی شەوێ
شەوقی دایتە جێی ژووانێ
برۆی مانگی سێ شەوی
قەوسەوەکی کەوانێ
مەمک سێوێ لاسۆرە
لۆم هاتیە لەتارانێ
چەفیەی بەستیە بێریانی
ڕۆی لۆمەشکە هەژانێ
مەنجەرێ شیری ڕێز کرد
داینا سەرئاگردانێ
چ لەودرە شێتەم کەم
مەیلی یارێ دانانێ
قەت قەت لەبیری ناکەم
تاڕۆژی چاولێک نانێ
فەرهەنگی وشە
سێبیران /ناوی گوندێکەلەناوچەی بەڕانەتی
ڕوستێ/ناوی گوندێکە لەباڵەکایەتی
حەسار/ ناوی چیایەلەباڵەکایەتی
حەلەب/لەوڵاتی سوریایە
چارداغی/ ناوی گوندێکەلەبەڕانەتی
تەورێز ناوی شارێکە لەوڵاتی ئێران
گومەتی مێرەمەدیانی/لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێربوو
ڕەشکین/ناوی گوندێکە لەناوچەی بەڕانەتی
کێشتاو/کاتی نێوان سبەینێ ونیوەڕۆیە
چاروک ونۆغەران/ناوی دووگوندە لەشارەدێی گوێڕ
قەرانگ /جۆرێکەلەئاسن دروست دەکرێت شێوەی کەوانەییە دەسکی دارە لەکاتی درونەبەکاردێت
ماوەران/ ناوی گوندێکە لەشارۆچکەی شەقلاوە