یەكەم جارە لاوێكی كورد بچێتە فێرگەی نێودەوڵەتیی هایدرۆلیك

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٦/٦/٢٠٢٣، کاتژمێر ٥ـی ئێوارە، هونەرمەندی شێوەکار (قەرەنی جەمیل) لە پێشانگایەکی تایبەتدا، هەولێر پڕ بکات لە ڕەنگ و بە تابلۆ جوانەکانی لە گەلەریی میدیا پێشوازی لە ئارەزوومەندانی هونەری شێوەکاری بکات.

لە پێشانگاکەدا چەند تابلۆیەکی زەغرەفی و زەیتی پڕ لە داهێنان نمایش دەکرێن، کە بە خامەی ڕەنگاوڕەنگ و سەلیقەی جوانی ئەو هونەرمەندە کێشراون نیشانی ئامادەبووانی هۆڵەکە دەدرێت.
جێگەی باسە، پێشانگاکە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری هەولێر دەکرێتەوە و لە ٦ـی حوزەیران تا ١٥ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت.
قەرەنی جەمیل بە (هەولێر)ـی ڕاگەیاند: پێشانگاکەم چەند تابلۆیەکی نوێ و سەردەمیانەی لەخۆوە گرتووە، کە لە ڕووی ستایلەوە لە کارەکانی پێشوومدا جیاوازن و هەریەکەیان چەند مانایەک بۆ ژیان هەڵدەگرن و ڕەنگەکانیشیان نزیکن لە سروشت و ژینگەی کوردستان و پڕن لە جوانیی و ئەوەی نزیک بێت لەو بوارە بە ئاسانی لە هێلەکانی تابلۆکاندا تێدەگات، کە بژاردەیەکن لە کار و بەرهەمەکانی من وەک شێوەکارێک.
ئامانجیشم لە کردنەوەی پێشانگاکەدا نوێبوونەوەیەکە لە هونەرەکەم و نیشاندانی داهێنانێکی تازەیە لە هونەری ڕەنگ و جوانی و گەیاندنی پەیامی خۆشەویستیە بە هێڵە ڕەنگاوڕەنگەکانی سروشت