کەریم گوڵانی و چڕینێک بۆ کوردستان

لە نوێترین بەرهەمی خۆیدا هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کەریم گوڵانی) سروودێکی تایبەتی بۆ کوردستانێکی بەهێز و دوو سەرکردە گەنجەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چڕیوە و، ناوی ناوە (بۆ کوردستانێکی بەهێز).

ئەو سروودە، تێکستەکەی بەرهەمی قەڵەمی (وشیار عەبدوڵا) و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای هەولێرە و بە سەرپەرشتی هونەرمەندی فیلمساز (شاخەوان مستەفا) و (شەماڵ ئەبوزێد) و موزیکی سەدرەدین بەرزنجی و سەرکەوت عێزەدین تۆمار کراوە، کە باس پێگە و ڕۆڵی هەریەک لە (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان و (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات، کە کوردستان لەسەر دەستی ئەو دیپلۆماتکارەی کورد هەمیشه ڕووەو ئاوەدانی هەنگاو دەنێت و هەمیشە لە گەشەسەندندایە. 

کەریم گوڵانی، بە نیشاندانی شار و شارۆچەکەکانی کوردستان لەم بەرهەمەدا بە دنیا دەڵێت، کوردستان لە دەستێکی ئەمیندایە و، تا دێت وەک دەریایەک لە جوانی تیشک دەداتەوە.