دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

هونەرمەندێکی کورد لە بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان گیانی لەدەستدا

– هه‌ولێر:

زیلان تیگریز، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی باكووری كوردستان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستانه‌وه‌ كۆچی دواییكرد.

رۆژی شه‌ممه‌ (11ـی شـوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ته‌رمی زیلان تیگریز، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كوردی باكووری كوردستان له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كانی دیاربه‌كر دۆزرایه‌وه‌.

هاوڕێیه‌كی زیلان رایگه‌یاند، دوای شه‌ش رۆژ مانه‌وه‌ له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی دیاربه‌كردا ته‌رمی هونه‌رمه‌نده‌كه‌ ده‌رهێندراوه‌ و شه‌وی رابردوو كاتژمێر 11:00 گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ دیاربه‌كر له‌ كۆی حه‌وت باڵه‌خانه‌ی رووخاو، تا ئێستا دوو باڵه‌خانه‌ پاككراونه‌ته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی ئافاد هیچ ته‌رمێك له‌ژێر داروپه‌ردوویاندا نه‌ماوه‌. پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردنی هاووڵاتییان له‌ژێر داروپه‌ردووی پێنج باڵه‌خانه‌ی دیكه‌شدا به‌رده‌وامه‌.