دوای ئەوەی لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان گۆرانییەكی نوێی بەناوی (كەچ و خورت) بڵاوكردەوە, لە ئێستادا ئالین گۆرانییەكی دیكەی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە (ئالین)ی خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژئاوای كوردستان بەرهەمێكی نوێی گۆرانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاوكردەوە.
ئەم بەرهەمە نوێیە بە ناوى (چاچانێ) یە تێكست و ئاوازی فۆلكلۆرە و ڕێناس میران كاری میكس و ماستەرینگ و دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .
دیمەنەكانی گۆرانی (چاچانێ) لە قەڵای هەولێر بە شێواز و ستایلێكی تا راددەیەك جیاواز تۆمار كراون
دوای چەند ساڵێك لە دووركەوتنەوە لە كاری هونەری ساڵی رابردوو خانمە هونەرمەند ئالین سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و ژمارەیەك گۆرانی و سروودی نیشتمانی بە كلیپ تۆمار كردووە.