ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
بەڵگەفیلمی سینەمایی “دەروازەی خەونەكان” لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد “نگین ئەحمەدی” و لە بەرهەمهێنانی “ئیلاهە نەوبەخت” لە بەشی پێشبڕكێی “نەوەكان” لە حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلین” لە وڵاتی ئەڵمانیا وەرگیرا.
بەڵگەفیلمی سینەمایی “دەروازەی خەونەكان لە دەرهێنانی سینەماكاری پاوەیی “نگین ئەحمەدی” و لە بەرهەمهێنانی خاتوو “ئیلاهە نەوبەخت” لە یەكەمین نمایشی جیهانیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی “نەوەكان” Generations لە حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلینالە” Berlinale لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش دەكرێت و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەم بەشە، لەگەڵ بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕكابەری دەكات.
ئەم فیلمە كە بەرهەمهێنانەكەی زیاتر لە شەش ساڵی كات خایاندووە، چیرۆكی كچێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ بینەر دەگێڕێتەوە كە بە دوای بەشێك لە شوناسی خۆیدا دەگەڕێت.
حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلین” بە بەرپرسیاری خاتوو “ماریتێ ریسێنبێك” Mariette Rissenbeek و لە ڕۆژانی 16 تا 26ی فیبرایەری 2023 لە شاری بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.