رۆژی شەممە رێکەوتی ٣١/١٢/٢٠٢٢ خانمە راگەیاندکار ئەحلام حەجی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ، خانەی چاودێری نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێرى بەسەرکردەوە و بەم بۆنەیە نیوەڕۆ خوانێکی بۆ سازکردن.
لەم بارەوە ئەحلام حەجی رایگەیاند: هەمیشە وتوومە منداڵان لە هەر شوێنێکی جیهان بن قوربانی ئەو کارانەن کە گەورەکان ئەنجامی دەدەن، یارمەتیدانی منداڵان بەتایبەتی ئەوانەی بێ سەرپەرشتن بە ئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم و هیوادارم بەم خزمەتە بچووکە توانیبێتم بزەیەک بخەمە سەر لێویان و دڵیان خۆش بکەم.
ئەحلام حەجیی شاجوانی پێشووتری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر وتی: بە پێویستم زانی لە سەرەتای ساڵی نوێ کاتێکی خۆش لەگەڵ ئەو جگەر گۆشانە بەسەر بەرم و داواکارم بە هەموو لایەکمان بتوانین ئەو ئەرکە بەجێ بگەیەنین.
شایەنی باسە ئەحلام حەجی پێشتر لە هەرێمی کوردستان و موسڵ و ئاوارەکانی نێو کەمپەکانی هاولێر و چەندین شوێنی دیکە وەک مەغریب و کۆتدیڤوار هاوکاری پێشکەش بە منداڵانی کردووە بەتایبەتی منداڵانی بێ سەرپەرشت.


