دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

“بشێوێ ژینت”، دوایین بەرهەمی نێچیر هەورامی

هونەرمەندی بەندبێژ نێچیر هەورامی ئاشكرای دەكات نوێترین هونەربەرهەمی بە ناوی “بشێوێت ژینت” بە شێواز‌ و ستایلی خاو بڵاو دەكاتەوە 

هونەرمەند نێچیر هەورامی بە “هەولێر”ی گوت: “ئەم بەرهەمە ئارش عوسمان كاری ئاوازی بۆ كراوە و، ئالان زەردەشتی تێكستەكەی نووسیوە؛ بە شێواز‌ و ستایلی خاو تۆمار كراوە ‌و، لەو چەند ڕۆژەدا بڵاو دەبێتەوە”.

نێچیر هەورامی باس لە ناوی گۆرانیەكەش دەكات كە وشەی “بشێوێت ژینت” بۆ كەسێكی تایبەتی ژیانی نیە تەنیا وەك گرنگیدا بە ناوێكی جیاواز و نزیك لە تێكستی گۆرانیەكە ‌و سەرنجڕاكیشانی گوێكران ‌و هەوادارانی ئەو ناوەی هەڵبژاردوە.

لەبارەی ئەوەی بەدەر لەم گۆرانیە نوێیەی یەك گۆرانی دیكەشی بە ڕیتمی خاو هەیە و بەس، بۆچی؟ دەڵێت: “وەك تاقیكرنەوەیەكی بەختی خۆم ئەو گۆرانیەم بە ڕیتمی خاو بڵاو كردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشوازیەكی گەرمم لێ كرا لەلایەن هەوادارەكانمەوە و کارەکە سەری گرت؛ گۆرانیەكەش ناوی خۆشم دەوێیت بوو کە لە وڵاتی توركیا كاری ڤیدۆكلیپم بۆ كردووە؛ دەمەوێت ناوەناوە گۆرانیی ڕیتمی خاویش بڵاو بكەمەوە.”

نێچیر بڕوایشی وایە پێویستە هونەرمەند لە سەرجەم شێوازە جیاوازەكانی ئاواز و گۆرانیدا كار بكات، بەو مەرجەی توانای هەبێت؛ دەشڵێت، زۆربەی گۆرانیەكانی لە ستایلی شادە لە لایف موزیك ‌و ئاهەنگەكاندا، بۆیە مەبەستیەتی لە شێوازی ڕیتمی خاویشدا گۆرانی بڵاو بكاتەوە وەك ئارەزوویەكی ژیانی.

لەبارەی زۆرترین دەركەوتنی لەگەڵ هونەرمەند كاروان خەباتی ئاشكرای دەكات، تەبیعەت‌ و هەڵسوكەوتیان زۆر نزیكە لە یەكترەوە؛ هاتوچۆی خێزانییشیان هەیە و وەك بران بۆ یەكتر، لەگەڵ ئەوەشدا نێوانی لەگەڵ سەرجەم هونەرمەنداندا باشە بەبێ جیاوازی.

لەبارەی كاری ڕۆژانەی ئەوە باس دەكات بەدەر لە كاری لایڤ موزیكک و كاری ریكلام هیچی دیكە ناكات، بۆ هەر ریكلامێك شەش بۆ پێنج هەزار دۆلار وەردەگرێت، بۆ شەوێكی لایڤ موزیك پێنج سەد دۆلار وەردەگرێت زیاتر گۆرانیی خاو و عەرەبی دەڵێتەوە.

ئەوەش باس دەكات بەهۆی نەبوونی دانیشتن لە وەرزی سەرمادا و زۆری ‌و بۆری كارەكە و بەهۆكاری هەندێك هونەرمەند زۆرترین كات بەشداری ئاهەنگی بووک و زاوا دەكات؛ نایشیشارێتەوە بۆ ئەو دانیشتنانەش بڕەپارەیەك وەردەگرێت كە سوودی زۆریان بۆی هەبووە.

نێچیر هەورامی بۆ یەكەم جار وەك هونەرمەنێكی میللی لە ساڵی 2007دا ناسرا، لە هەمان ساڵدا سیدیەكی بە ناوی كچە تاقانە بڵاو كردەوە.