دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سبه‌ی كۆنسێرتی ساڵانه‌ی عود به‌رێوه‌ده‌چێت

له‌ درێژه‌ی چالاكیه‌كانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر/به‌شی موزیك،(كۆنسێرتی ساڵانه‌ی عود) پێشكه‌ش ده‌كات. 
له‌م كۆنسێرته‌دا به‌هره‌ جوانه‌كانی قوتابیان و هونه‌رمه‌ندانی داهاتوو به‌ هاوكاری مامۆستا ئازیزه‌كان و به‌سه‌رپه‌رشتی (د.جه‌نگی جه‌لال) ئاشناتان ده‌كه‌ن به‌ میلۆدیه‌ كوردیه‌كان له‌ڕێگای چریكه‌ی ده‌نگی قوتابیان و ده‌ستوپه‌نجه‌ ڕه‌نگینه‌كانیان .
كۆنسێرته‌كه‌ سبه‌ی یه‌كشه‌مه‌ 4-12-2022 له‌ كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌رۆ،هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان –گه‌ره‌كی رووناكی به‌رێوه‌ ده‌چێت. 
ئا- كامران