دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له يه كێک لە مۆزەخانە گەورەکانی پۆڵۆنیا گەورەترین پێشانگایبۆ هونەرمەندانی كورد کردەوە

ئاریان دەرگەڵەیی

رۆژی ۲٥ ی ئەم مانگە لە كاژمێری ٦ ی پاش نیوەرۆ پێشانگای ” كوردستان- ڕووخسارەكانی ڕزگاربوون” لە مۆزەخانەی شاری بیگدۆشچ كرایەوە.
پێشانگاكە پێك هاتووە لە دەیان كاری هونەرمەندانی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستانەوە، كە بریتین لە تابلۆ، گرافیك، وێنەكێشان، ڤیدیۆو ئارت و ئینستەلێشن و وێنە.
 ئەم پێشانگایە بە گەورەترین نمایشكردنی بەرهەمی دەستەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان دەناسرێت كە تا ئێستا لە ئەوروپا ڕێكخرابێت . 
 تەواوكەری پێشانگاكە بەرنامەیەكی دەوڵەمەندە لە بۆنە یاوەرەكان وەكو نمایشكردنی فیلم، كۆنسێرت و سیمینار لە بارەی مێژوو و كولتوری كوردستان. 
پێشانگاكەو ڤێستیڤالەكە تا رۆژی ۳۱ ی ئازای ۲٠۲۳  درێژە دەخایەنێت. 
نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا هاوكار و یاریدەری ئامادەكردن و كردنەوەی پێشەنگاكەو كۆی بەرنامەی فیستیڤالەكەیە
لە کوردستانەوە بەرێز کاک حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەشداری کردبوو. پێشانگاکە بە کۆی کارەکانی چەندین هونەرمەند لە چوارپارچەی کوردستان رازێنرابویەوە.
‏‎پێشانگاکە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکی شار، بەرێوەبەری مۆزەخانەی نیشتیمانی و بەرێوەبەری رۆشنبیری ھەرێمەکە و بەئامادە بوونی زیاد ڕەوف نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە پۆڵۆنیا کرایەوە