سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

لە گەلەری میدیا پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەند سەباح پیرباڵ کردەوە

بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری لە گەلەریی میدیا پێشانگایەکی تایبەتی بۆ هونەرمەندی شێوەکار (سەباح پیرباڵ) بە ناونیشانی (تابلۆی پیشەوەرانی هەولێر ـ شێوەکاری و مێژوو) کردەوە و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.

پێشانگاکە چەندین تابلۆی جوانی مێژوویی لەخۆوە گرتبوو، هاوکات بەشێکیش لە تابلۆکان گوزارشت بوون لە کاری پیشەوەرانی کورد و سەختیەکانی ژیان لە بەردەم پیشەوەراندا.

(ئازاد لەشکری) بەڕێوەبەری گەلەری میدیای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە لێدوانێکدا بۆ (هەولێر) ڕایگەیاند: بە خۆشحاڵیەوە گەلەریی میدیا جارێکی تر تابلۆ ڕەنگینەکانی هونەرمەندی شێوەکار (سەباح پیرباڵ)ـی لە ئامێز گرت، کە گوزارشت بوون لە کار و بەرهەمی پیشەوەرانی کورد و ئاستەنگەکانی ژیان لەبەردەم داهێنان و خزمەتکردنی خەڵکدا، جگە لە چەند تابلۆیەکی مێژوویی هونەری شێوەکاری کە بە خامەی ڕەنگین و سەلیقەی جوانی ئەو هونەرمەندە کێشرابوون و لە ماوەی دوو ڕۆژیشدا زۆرترین بینەر ئامادەیی بینینی تابلۆ ناوازەکان بوون.