سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

گوڵفرۆش نوێترین بەرهەمی قادر ئەسعەدە

هونەرمەند (قادر ئەسعەد) نوێترین بەرهەمی گۆرانی خۆی بۆ (هەولێر) ئاشکرا دەکات، کە لەژێر ناونیشانی (گوڵفرۆش)ـە و لە تێکستی هونەرمەندی ناوبراوە و لە وێنەگرتنی هەردی عومەرە.

ئەو بەرهەمە دەبێتە نوێترین کاری هونەری هونەرمەند لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٢ بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەکرێتەوە، کە دیمەنەکانی لە نێو سروشتی جوانی کوردستان وێنەگیراوە.

لە ئاخاوتنێکیش بۆ (هەولێر) ڕایدەگەیەنێت: دوا چرکەکانی ئەمساڵ بە سوپرایزێکی نوێ بۆ هەوادارانم بەڕێ دەکەم، کە ئەویش بڵاوبوونەوەی بەرهەمی گوڵفرۆشە، کە لە ڕووی ستایل و میلۆدی و تۆمارکردندا تەواو لە کارەکانی پێشوومدا جیاوازە و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی چەند شارێکی دیکە کوردستان دەکەم و دەست دەکەین بە پەخشی کلیپەکە لە سەرجەم کەناڵە نێوخۆیی و ئاسمانیەکان و لە سۆشیال میدیایشەوە.