سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، حەفتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ لە هەولێر کۆتایی هات کە ماوەی حەفت رۆژە لە ھەولێری پایتەخت بە بەشداری 15 گرووپی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بەردەوامە.
لە کۆتایی ڕێورەسمەکەدا لەلایەن پارێزگاری هەولێر و ئامادەبووان و بەشێک لە هونەرمەندان، دوای هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی فێستیڤاڵ لەلایەن لیژنەی دادوەران، خەڵاتی باشترین ئەکتەر، دەرھێنەر، نووسەری دەق و باشترین نمایش پێشکەش کرا.
حەفتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ لە هەولێر لە 12/11/2022 دەستی بە کارەکانی کرد و لەلایەن بەشی شانۆی هەولێری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و تاکو ئەمڕۆ ههینی 18/11/2022 بەردەوام بوو.