دوای ساڵانێکی زۆر لە تۆرانی بینەر لە شانۆ، دوێنێ هەولێر جارێکی تر بە خۆشەویستیەوە جوڵەی شانۆیی لە ئامێز گرتوو، هۆڵەکانی شانۆ لە هەولێر جمەیان دێت لە چوارچێوەی حەوتەمین فیستیڤاڵی هەولێر بۆ شانۆ، کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی شانۆ حەفتەیەک چالاکیی شانۆیی بەڕێوەدەبات.
دوێنێش کلتوور و هونەری هەریەک لە وڵاتانی سەڵتەنەتی عوممان و ئێران، شانۆی تراژیدی و کۆمەڵایەتی و کۆمێدیا دڵی بینەرانی شانۆیان هێنایە جۆش و خرۆش، ڕۆژانەش لە دوو کاتی جیاوازدا نمایشەکان دەبینرێن.
نمایشە شانۆییەکانی ئێران و سەڵتەنەتی عوممان گێڕانەوەی گرفتە کۆمەڵایەتیە هەنووکەییەکان بوون بە تەنز و کۆمێدیا، هاوکات چەند دیمەنێکی تراژیدی و هەولێریش بە نمایشەکانی عەرشی شانۆی هێناوەتە هەژاندن.
بۆیە دوێنێ جیاواز لە ڕۆژانی دیکەدا شانۆ پێشکەش کرا، کە گێڕانەوەی ماف بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و دڵڕەقی بەرپرسێکی مشەخۆر تێدا بینرا و بینەرانی سەرسام کرد.
بڕیاریشە لە چوارچێوەی ئەو فیستیڤاڵەدا ئۆکراینا و ڕووسیا ئاگربەست ڕابگەیەنن و بەیەکەوە لەسەر تەختی شانۆدا دەست بکەن بە نمایش و هونەر و کلتووری خۆیان.
لە ئاخاوتنە میدیاییەکانیشدا هونەرمەندانی هەردوو وڵات، ئاماژە بۆ جوانی هەولێر و خەڵکە هونەردۆستەکە دەکەن، کە تامەزرۆیی بینینی هونەری ئەوانن و بە خۆشەویستیەکی زۆریشەوە دەڕواننە هونەری شانۆ لەو شارەدا.