بەهمەن كەمال دیلانەی نازە بە شێوەی دەنگ و رەنگ بڵاودەكاتەوە

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر

گۆرانیبێژ بەهمەن كەمال نوێترین بەرهەمی بۆ بڵاوكردنەوە ئامادەیە و لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاوی دەكاتەوە.

دیلانە یاخود گۆرانی (نازە) ناوی بەرهەمە نوێیەكەیە و بە وتەی بەهمەن كەمال بۆ (هەولێر) بەرهەمەكە هۆنراوەی نالی خۆشناوە و ئاوازی وەرگیراوە و فەرهاد كوهی لە رۆژهەڵاتی كوردستان كاری دەنگی بۆ كردووە و هەر لە رۆژهەڵاتیش موزیكی بۆ ئامادەكراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد، گۆرانییەكە، هونەرمەند دیار مەهدی كلیپی بۆ كردووە و هیوادارن بەرهەمێكی جوان بێت لای گوێگرانی.
بەهمەن كەمال جەختی كردەوە كە چەند بەرهەمێكی دیكەشی بەدەستەوەیە و، دەڵێ “دەمەوێت بەپێی وەرزەكان بەرهەمەكان بڵاو بكەمەوە، بۆ نموونە لە وەرزی بەهاردا دیلانەی شادی بڵاو بكەمەوە”.
سەبارەت بە تێچووی كارەكانی، ناوبراو وتی “زۆربەی كارەكانم بە پاڵپشتی هونەرمەند و هاوڕێی ئازیزم دیار مەهدییە و زۆر سوپاسی دەكەم”.
دەربارەی بەشداریكردنی لە لایڤ موزیكدا كە ئێستا زۆربەی هونەرمەندان بەشدار دەبن، بەهمەن دەڵێت “راستییەكەی بۆ لایڤ موزیك خۆم كەمتر دەچم، بەڵام زیاتر ئاهەنگی بووک و زاوام كردووە”.

ھەواڵی زیاتر