لە چوارچێوەی کارەکانی سێیەمین جەژنەشانۆ نێودەوڵەتییەکەی بەغدا، بە ئامادەبوونی سەرۆک و بەڕێوەبەری پانزە فیستیڤاڵەشانۆی عەرەبی دووەمین کۆبونەوەی راوێژکاریی تۆڕی فیستیڤاڵە شانۆییە عەرەبییەکان بەڕێوە چوو.
لە سەرەتای کۆبونەوەکە سەرۆکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەغدا کە سەرۆکایەتیی دانیشتنەکەی دەکرد پیرۆزبایی لە هەردوو فیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک و فیستیڤاڵەشانۆ نێودەوڵەتییەکەی هەولێر کرد کە وەک ئەندام لە تۆڕەکە وەرگیراون.
هەر لە دانیشتنەکەدا چەندین تەوەری گرنگی تایبەت بە دۆخی شانۆ لە ناوچەکەدا تاوتوێ کران، لەوانە پتەوکردن و بەردەوامی پەیوەندی نێوان فیستیڤاڵە شانۆییەکان و ئاڵۆگۆڕکردنی بەرهەم و ئەزموونی جیاواز لەنێوانیاندا، هەروەها باس لە گرنگی پرۆسەی بە بازاڕکردنی بەرهەمە شانۆییەکان کرا.
ئەمە جگە لەوەی کە بریاردرا لە نزیکترین دەرفەتدا بەنوسراوی فەرمی تۆڕی فیستیڤاڵە شانۆییەکان لە رێکخراوی یونسکۆ تۆمار بکرێت بەمەبەستی هەماهەنگی و ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان.
ئەندامانی دانیشتنەکە بریتی بوو لەو بەڕێزانە:
ئەحمەد حەسەن موسا سەرۆکی فیستیڤاڵەشانۆ نێودەوڵەتییەکەی بەغدا.
د. ئەبولحسەن سەلام سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی فیستیڤاڵی قاهیرە بۆ شانۆی ئەزموونگەری
منیر عرقی لە فیستیڤاڵی رۆژانی قەرتاج.
عەلی علیان سەرۆکی فیستیڤاڵی ئازاد.
ئیبراهیم فرن سەرۆکی فیستیڤاڵی ئەسکەندەریە.
هەیسەم هواری سەرۆکی فیستیڤاڵی گەنجانی باشووری میسر.
محەمەد نهیانی سەرۆکی فیستیڤاڵی دن لە عومان.
فەتاح دیوری سەرۆکی فیستیڤاڵی شانۆی عەرەبی لە هانۆڤەر.
منتەزەر تەویڵ سەرۆکی فیستیڤاڵی شانۆی رۆژانی کەربەلا.
هیوا سوعاد سەرۆکی فیستیڤاڵی شانۆی هەولێر.
شکۆ عومەر بەڕێوەبەری فیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک.
رشا عەبدولمنعیم سەرۆی فیستیڤاڵی ئایزس بۆ شانۆ شانۆی ژنان.
سالم زەیدی سەرۆکی فیستیڤاڵی شانۆی پانتۆمایم.
سامی نەسری نوێنەری فیستیڤالی ٢٤ سەعات شانۆ.