دوو هونەرمەندی بواری دراما و شانۆ لە ڕەهەندی هونەرەکەیانەوە نیشتمان دەکەنە گوڵعوزارستان

دوانەیەکی لێکدانەبڕاو لە کەماڵی جوانی هونەرەکەیاندا ئاوازی نەمری بە گوێی داهێنانەکاندا دەچرپێنن؛ لەو دەمەیدا کە خۆری ئاوات لە مەغریبدا ئاوا دەبێ کەمێک ڕووناکی پاشەکەوت ناکات تا کەمێک درەنگتر ئاوا ببێت، بەڵام ئەم دوو هونەرمەندە چەندین بەرهەمی دنیای هونەر و شانۆ و درامایان پاشەکەوت کردووە، بۆیە تا ماوە، ئاوا نابن.

دەکرێت بڵێین لە سۆزی ئەشقی ئێوە بۆ دراما و شانۆ چەشنی ڕەهەندی سۆز و ئەشقی وەلی بۆ شەم لە خەمخۆری و هەنگاوی بەردەوام بۆ سەرکەوتنەکانتان چەشنی هەنگاوی مەولانای عیرفانپەرست گەیشتن بە نووری لالە ئێوە ئەو ئەشقەن کە هونەر ئەوینی بۆتان کردووەتە نوور بۆ نووری ڕەسەن؛ ئێوەش بوونەتە خەمی ڕووناکی بۆ دنیای هونەر؛ چەندە سەرسووڕهێنەڕە کە ئێوە هەن لە داهێنانی بەرجەستەکردنی نواندنەکانتاندا، دووئەستێرەی هاوژینی یەکتری و هەناسەی بەردەوامی خەمی هونەر کە بێ شک ئێوەن ناسکتر لە باران، جوانتر لە پڕوشەی بەفر، خەمخۆرتر لە ناڵەناڵی نەیجوولێک بۆ حاڵی خۆی، چەندە باشیەکی لە ڕادەبەدەرە کە ئێوە سمبوڵێکن لە ئاوانەکەوتنی هونەردا، هەرئێوەن بنیاتنەری کۆمیدیای تامەزرۆیی بۆ دنیای ئاوێتەبوونی زەردەخەنەکانمان؛ خۆشتان کە هەن خەم لە دوای خەم، بۆیە ئێوە مرۆڤانێکن هەمیشە لەناو خەمی هونەردا هەن، لە ئەدرەسی تراژیدیای بوونگەراییشدا لە هەر گرتەیەکی جووڵە بێ دوبارەبوونەوەی سەرسامیەکانتان لێتان ڕادەمێنین و ڕۆحمان لەجەستە جیا دەکەینەوە؛ بۆ ئەوەی لێل فرمێسکەکانتاندا بۆ نیشتمانی بریندارمان ئەسرین هەڵڕژین وەک تکەی بارانی هەوری ڕەش، گەر مارلین براندۆی خوڵقێنەری نواندن خەڵاتی ئۆسکاری ڕەت کردبێتەوە، ئەوا ئێوە دوانەیەکی نواندنکارن کە خەڵاتی خۆشیەکانی ژیانتان ڕەت کردۆتەوە بۆیە لە چاوی دڵماندا هەمیشە جوانترین خەڵاتی سەرکەوتنەکانن تەوای ئەم ناوەندە بگەڕێین دەگمەنن ئەوانەی وەک ئێوە گەورەترین چاکەیان دەرهەق بە کۆمەڵگا کردبێ، سەبارەت بە هەنگاوی جوانی هونەرەکەیان چەشنی ئێوە کە هەن؛ یەکێک لەهەنگاوەکانی هونەر ئەوەیە ئەشق بارگاوی بێ بۆ مانەوەی نەمریەکانی کە ئێوە لەناو پانتایی ئستاتیکای هونەردا هەن و عارفن بە ئەشقی هونەر؛ کەواتە پێویستە ئێوە هەبن؛ یەکێک لە ئێستاتیکای نواندنەکەتان ئەوەیە کە خۆتان نین بەڵکو کارەکتەری دیوە شاراوە جوانەکەی ژیانن کە وا دەکات ئێوە هەم خۆتان نەبن و هەم خۆتان بن؛ ئێوە هێزێکی خەڵقکراون لەو ئەشقەی کە هێزی پێ داون بۆ بەردەوامیی هونەرەکەتان بۆ ئەوەی بیر بکەینەوە؛ دەبێ دانی پێدا بنێین کە تەنها بڵێین ئێوە هەن؛ چەندە عەوداڵین بۆ بیرکردنەوە جوانەکانتان تا لێتانەوە فێر بین هەنگاو بەرەو ئاسۆ و خۆری ئاوات بنێین بە باشی لە هونەری باڵاتان کە ئێوە هەمیشە پیرۆزن و وجودن لە چەشنی خۆر کە چۆن هەمیشە زەمەنی جەرائەتی ئێوە لەنێو ژیانتان بۆ جەرائەتی سەر تەختەی شانۆ هیوایەکە بۆ بێپەروایی ئێمە چونکە زۆربە ڕاستگۆیانە دەزانین کە بە بوێریەوە بەردەوامی دەدەن بە ئەرکتان و ئێوە بەبوێریەوە هەمیشە هەن پەیامی ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی دەگاتە مەنزڵی دڵەکان؛ گەر ئێوە بەردەوام بن تا ئەو کاتەی کە ئێوە هەن ئەوا ئێمەش لەحەزی توانامان بۆ نەمری بەردەوام هەین هەموو جارێ بە خۆمان دەڵێین پیاوێک کە هاوڕێی ڕۆحی کامێرا و شانۆ و درامایە؛ هەڵگری ناوی (کەماڵ ئەحمەد غەریب)ـە؛ هونەرمەندێکی ماندوویینەناس و هیوایەکی لەبننەهاتوو ڕێک دەڵێی بۆ هونەر خوڵقاوە ژنێکی شکۆمەندیش لە پشتی پیاوێکی بەهێزەوە شوناس و ناسنامەی، (شیرین عوسمان قادر)ە؛ هونەروانێکی چابوک و چاونەترس؛ ئەکتەرێکی سەرکەوتوو لە ڕاییکردنی هەموو ڕۆڵێکدا، هەرچی خەمی بینەرانە، بە بای دەدا؛ ئەم دوو کەسایەتیە وەک شنەبای هونەر هەنگاو دەنێن وەک بۆنی عەنبەر و سەوسەنیش ئەندێشە ئارام دەکەنەوە؛ بە ڕاستی هەموو شتێک شایانی ژیانە، چونکە کەماڵ و شیرینی هونەرمەند هەن؛ بەهۆی ئەم دوو زاتەوە هونەریش بەردەوام دەبێت و دەبێ، چونکە ئەوان باخەوانەکەین؛ بۆیە هەر لە شکۆفەدان و زۆریش جوانن و، هەرگیز نامرن لە دڵ و دیدەی کەسماندا؛ بە شکۆفەیی دەمێننەوە و هەمیشە ئەم دوو هاوژینە خۆنەویستە دوو هونەرمەندە جوانەکەی نیشتمانی ڕەسەنمانن؛ نیشتمانێک کە هەمیشە شانازییان پێوە دەکات بەسەریدا ڕێ بکەن و هەناسەی ئارامی تێدا بدەنەوە.

ھەواڵی زیاتر