گۆرانیبێژ “نەورەس عومەر” نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو دەکاتەوە

گۆرانیبێژی گەنج “نەورەس عومەر” کە ساڵانێکە لە نێوەندەکەدا کار دەکات نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو دەکاتەوە بە ناونیشانی دۆڕان. 

تایبەت بە “هەولێر” گۆرانیبێژ نەورەس ڕایگەیاند: لە ساڵی 2019ـەوە تاکو ئێستا بەرهەمی “دۆڕان” چوارەمین گۆرانی و کاری منە، ئەم بەرهەمەیش ڕۆژی 21ـی مانگ واتە هەینی بڵاو دەبێتەوە، میلۆدی و تێکستی ئەم بەرهەمە هونەرمەند “ئارش عوسمان” کاری لەسەر کردووە، هەروەها کاری میکس و ماسترینگەکەی “ئارام سەردار” کردوویەتی؛ “ئیلتەر” باشترین ژەنیاری تورکیا سۆڵۆی گیتارەکانی ژەنیوە و ئەمەیش بۆ من زۆر باشە.

ئەوەیشی گوت: بەرهەمەکە کاری ڤیدیۆ کلیپیشی تەواو بووە و لە کەناڵی تایبەتی خۆم کارەکە بڵاو دەکەمەوە، ڤیدیۆکلیپەکە، “هەژیر هەستیار و داریان ساڵح” کاریان لەسەر کردووە، کلیپێکی ئێجگار جوان و کوالیت بەرزە، بە هیوای ئەوەم گوێگر بەدڵی بێت و سپاس بۆ ئێوەیش.

ھەواڵی زیاتر