وابڕیارە لەم مانگەدا شانۆیی “سروودێک بۆ ئیکارۆس” بە بەشداریی کۆمەڵێک شانۆکار لە شاری هەڵەبجەدا نمایش بکرێت.
دەستەی شانۆگەرییەکە لە لێدوانێکیان بۆ (هەولێر) ئاشکرایان کرد، شانۆگەرییەکە لە دوای نمایشکردنی لە شاری هەڵەبجە لە شاری سلێمانییشدا نمایش دەکرێت، نمایشەکانی شانۆییەکە لەسەر دەقی “دژمنی گەل”ـەکەی هینریک ئیبسن بەرهەم هێنراوە.
ئاماژە بەوە کراوە، (ڕاڤیار نەوزاد) کاری دراماتۆرگی بۆ شانۆییەکە کردووە، (هێدی ئیسماعیل) کاری دراماسازی و، (تەها ئەڵڵا ژەرەم) کاری سینۆگرافیاکەی بۆ کردووە.
ئەوە خراوەتە ڕوو، ئەم شانۆییە بە هاوکاریی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی هەڵەبجە کراوە و لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا لە شاری هەڵەبجە نمایش دەکرێت.