گروپی شانۆی هەوار لە پرۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٢ـیدا

گروپی شانۆی “هەوار” کە یەک شانۆگروپە هەرە چالاکەکانی شاری کەرکووکە و هیچ کاتێک نەوەستاون لە کار، بەم دواییە لە وڵاتی لوبنان کارێکیان لێ نمایش کرا و ئێستایش بەردەوامن لەسەر کارەکانیان. “هەولێر” باس لە نوێترین پرۆژەکانیان و چالاکییە تازەکانیان دەکات.

دەرهێنەر “نەژاد نەجم” کە سەرجەم کارە دەرهێنەرییەکانی ئەو گروپە دەکات تایبەت بە “هەولێر”ی گوت: ئامادەکارییەکان بۆ فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە مانگی ١١ کە گروپی شانۆی هەوار ساڵانە هەڵدەستێ پێی، وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری کەرکوک سەرپەرشتی دەکات، لەگەڵ هاوکارمانمان کە هونەرمەندانی کەرکوک و کوردستان و هەردوو سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی کەرکووک و سەندیکای هونەمەندانی عێراق لقی کەرکوک هاوکارمانە. دەست کراوە بە کارەکە و ئامادەکاری دەکەین بە بەشداری 12 گروپ لە وڵاتانی ئێران و سوریا و کوردستان و کەرکوک بەغدا تونس و میسر دەیان نمایش و وۆرکشۆپ و پانێڵێکی شانۆی بۆ هەشت پسپۆڕی شانۆی شەقام لە شاری کەرکوک، کە ئەم کارە یەکەم کارمانە بیبەین بەڕێوە. 

گوتیشی: دووەم چالاکی بەشداریکردنمانە بە مۆنۆدرامای وەک قەقنەس دەسووتێم لە وڵاتی جەزائیر هەر لە مانگی ١١ و لە هەمان فیستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدراما لە جەزائیر بەندە وۆرکشۆپێکی شانۆیی دەبێت، لە هەمان مانگ بەشدایکردنمان لە فێستسڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەرمەشێخە کە وڵاتان 350 نمایشیان ناردووە، ئێمە لەنێو ئەو 350ـیەدا جیا کراوینەتەوە بۆ 50 نمایش لە وڵاتان بەشداری فێستیڤاڵی شەرمەشێخ دەکەین بەشانۆی بێسنوور کە شانۆیەکی شەقامانیە و هەردووکی بەرهەمی شانۆگروپی هەوارە.