هونەرمەندی سترانبێژ (جوان حاجۆ) پاش ساڵانێکی زۆر لە دوورکەوتنەوە لە بەرهەم و ئەلبوومی نوێی گۆرانی، ئێستا سەرقاڵی تۆمارکردنی گۆرانیەکی هونەرزانی کۆچکردوو (تەحسین تەها)یە بە ناونیشانی (نەسرینێ)، کە لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا گوتراوە و دوو ساڵ لەمەوبەریش هونەرمەند (بەردان ماردینی) بە موزیک و ستایلێکی مۆدێرن جارێکی تر ئەو گۆرانیەی چڕیەوە.
جوان حاجۆ، لە گوتنەوەی ئەو بەرهەمەدا دەیەوێ بۆشاییەکانی دوورکەوتنەوەی لە هونەری موزیک و گۆرانی پڕ بکاتەوە و هەنگاوێک بۆ گەڕانەوە بۆ مەیدانی گۆرانی و ئاوازی کوردی بهاوێژێت، کە ساڵانێکە بێ هۆکار دوورکەوتووەتەوە، بەتایبەت دوای گۆرانی (ولاتێ من)، کە لە چوارچێوەی کۆنسێرتێکی ئەستەنبوڵدا گۆرانیەکەی چڕی و برینەکەی خۆی بۆ نیشتمان لە ڕێگەی ئەو گۆرانیەوە هەڵدایەوە و فرمێسکی بۆ ئەو ڕۆژانە ڕشت، کە بەهۆی بارودۆخی سیاسی ناوچەکەی و ڕێگریکردن لە گۆرانیەکانی بە زمانی کوردی.
جوان حاجۆ، لە لێدوانێکیدا بۆ (هەولێر) گوتی: سترانی (نەسرینێ) یەکێکە لەو بەرهەمە هەرە بەپێز و ناوازانەی کە لە مێژووی هونەری گۆرانی کوردی بە ئاوازێکی کوردانەی پڕ لە ڕەسەنایەتی تۆمار کراوە و ئەوکات و ئێستایش چێژی خۆی هەیە، کە گوێی بۆ دەگریت، بەتایبەت بە دەنگە پڕ لە سۆزەکەی تەحسین تەها مامۆستای هونەرزانی باشووری کوردستان، کە توانیوویەتی ڕوح بەبەر گۆرانیەکە بدات، منیش بڕیارم دا دەست بە تۆمارکردنەوەی ئەو بەرهەمە بکەم و، ساڵی دا ێتەوە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوی دەکەمەوە.