فیلمێکی نوێی کوردی بە ناوی پەیژە بەرهەم هاتووە و بەمزووانە بڵاو دەبێتەوە؛ كارێكە دەربارەی هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە لە مەترسی و کێشەی بەنگەمەنی (ماددە هۆشبەرەكان). سۆران ئیبراهیم تایبەت بۆ هەولێر باس لە فیلمەکە دەکات و لێدوانی خۆی هەیە.
سۆران ئیبراهیم ئەکتەری فیلمەکە بە “هەولێر”ی گوت: فیلمی پەیژە لە دەرهێنانی “محەمەد فەرید”، کە من و کابان رۆڵی سەرەکیی تێدا دەبینن، بڕیارە بەم زووانە تەواوی کارەکە بڵاو بکرێتەوە.
پتری گوت: بەرهەمەکە باس لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە لە مەترسی و ماڵوێرانی و زیانەکانی بەنگەمەنی دەکات و، هیوادارم توانیبێتمان پەیامەکەمان بگەیەنین و کارەکەیش بەدڵی بینەر بێت و، خەڵک لە ناوەرۆکی بابەتەکە تێبگەن. سپاس بۆ ئێوەیش.