لەیلا جەمال: بەشێک لە داهاتی کۆنسێرتەکە بۆ نەخۆشخانەی هیوایه

دوای چەندین زنجیرە کۆنسێرت و پڕۆژەی بەرفراوانی هونەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بڕیار وایە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (سەیف نەبیل) بە داوەتێکی فەرمیی کۆمپانیا هونەرییەکەی LJK بگاتە هەولێر و لە ڕۆژانی ١٣ و ١٤ـی ئەم مانگە دوو کۆنسێرتی هونەری لە هەولێر و سلێمانیدا ساز بکات.

لەیلا جەمال خاوەن و سەرپەرشتیاری کۆمپانیای گۆرین لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: دوای گفتوگۆیەکی چڕ و چەندین جار پێوەندیکردن بەو هونەرمەندەوە گەیشتینە ڕێککەوتن کۆنسێرتێک بۆ ئەو هونەرمەند و سوپەرستارە بە ڕەگەز عێراقیە ساز بکەین؛ جێگەی خۆشحاڵیە، کە توانیمان بگەینە ڕێککەوتن و بەشێکیش لە داهاتی پڕۆژە هونەرییەکەمان ببەخشینە نەخۆشخانەی هیوا و تووشبووانی نەخۆشینی شێرپەنجە، کە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان ڕێژەیەکی بەرچاوی تۆمار کردووە.

گوتیشی: پڕۆژە هونەرییەکانی ئێمە بەردەوام دەبێت و لە ماوەیەکی نزیکدا هونەرمەندی گەورە (مەحسون قرمزگوڵ) دێنینە هەولێر و کۆنسێرتێکی گەورە ساز دەکەین، کە جەماوەرێکی زۆر کۆ دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر