‘رۆژی حەوتەم’ کورتەفیلمێکی کوردییە، لە نووسین و دەرهێنانی بیلال سەلاح کە لە ٢٣هەمین جەژنەفیلمە نێودەوڵەتییەکەی زیمبابۆدا بەشدار بووە.
فیلمەکە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیانە و بە هاوکاری ڕۆشنبیری خانەقین و ماڵی رووناکبیریی شەهید سەلام بەرهەم هێنراوە، تاوەکو ئێستا لە 15 فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا بەشداری کردووە.
فیلمەکە بەرهەمی 2021ـە و لە ژانری درامییە؛ چیرۆکەکەی باس لە نەبوونی هۆڵی سینەما دەکات، لە ساڵڕۆژی جیهانی سینەمادا گەنجێک دەیەوێت فیلمێکی سینەمایی نمایش بکات، بەڵام هیچ شوێنێکی دەست ناکەوێت، هاوکات کەس لە دابینکردنی هۆڵێک هاوکاری ناکات بۆ بەرزراگرتنی ئەو رۆژە جیهانییە.
بیلال سەلاح رایگەیاند، ماوەی پێنج رۆژ لە خانەقین وێنەگرتنی فیلمەکە بەڕێوە چوو، هەروەها بۆ خزمەتکردنی چیرۆکەکە و دروستکردنی دۆخێک کە رۆڵی گرنگ لە گواستنەوەی چیرۆکەکە بۆ وێنە ببینێت، کۆمەڵێک لۆکەیشنی جیاوازی خانەقین بەکار هاتووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بە کەرستە و بودجەیەکی کەم و ستافێکی بچووک فیلمەکەیان بەرهەم هێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا توانییان فیلمەکە بەرهەم بهێنن و تاوەکو ئێستا لە 15 فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا بەشدار بووە.
ئەم بەرهەمە لە دیداری سینەمایی لە باشوری کوردستان، فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە باشووری کوردستان و فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە یۆتۆبۆری لە سوێد پێشان دراوە.
بیلال سەلاح، ساڵی 1996 لە کەلاردا لەدایک بووە، دەرچووی بەشی سینەمای زانکۆی سەلاحەدینە، ئەزموونی نواندن و دەرهێنانی له کۆمەڵێک کورتەفیلم و زنجیرەدا هەیە؛ ‘رۆژی حەوتەم’ یەکەم بەرهەمیەتی لە دوای پرۆسەی