خانمە گۆرانیبێژی کورد و ناسراوی نێوەندەکە “سان” نوێترین کاری هونەری خۆی بڵاو کردەوە و تایبەت بە هەولێر لێدوانی هەیە.
“سان” بە هەولێری وت: گۆرانییە تازەکەم بە ناوی “بۆ تۆمە”یە، ئەم بەرهەمەم تەواو جیاوازترە لە کارەکانی پێشووم؛ تێکستی گۆرانییەکە مازیار فایەق گوتوویەتی و میلۆدییەکەی تورال یڤریست دایناوە؛ کاری ماسترینگەکەیشی زانا عەبدوڵا کردوویەتی.
زیاتری گوت: کلیپکردنی گۆرانییەکەیش خۆی جیاواز بووە، چونکە دەرهێنەری خۆشەیست “ئەحمەد ڕەمەزان” کارەکەی کردووە؛ لای من گرنگە ئەوەیە بەدڵی گوێگران و تەواوی ئەو کەسانەیش بێت کە بۆ یەکەمجار گوێیان لێم دەبێت.