بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری لە شاری دیاربەکر (بزوتنەوەی زمانی کوردی) ی بەسەر دەکاتەوە و سەردانی گڵکۆی ( پرۆفیسۆر قەدری یەڵدرم) و (محەممەد ئۆزۆن) دەکات

لە سەردانێکیدا بۆ شاری دیاربەکر لە باکووری کوردستان، دکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئۆفیسی بزوتنەوەی زمانی کوردی (حەزکورد) ی کرد و لەلایەن بەڕێوەبەران (بارش جەلالی) و (فەتحوڵا ئاڵچی) پێشوازی کرا.

لە دیدارێکدا باس لە بایەخی زمانی کوردی کرا، تایبەت لە باکووری کوردستان و بۆ نەوەی تازەی کورد.

بریکاری وەزارەت بەڵێنی پێدان لە بواری دابینکردنی پەرتووک و وێنەوە هاریکاریی (حەزکورد) بکات و ڕۆڵ و هەوڵ و ماندووبوونەکانیشیانی بەرز نرخاندن.

هەر لە میانی ئەو سەردانەیدا بۆ شاری دیاربەکر سەردانی گڵکۆی هەریەک لە ڕووناکبیران و نووسەرانی بەنێوبانگی کورد (پرۆفیسۆر قەدری یەڵدرم) و (محەممەد ئۆزۆن) ی کرد و ڕۆڵ و نەخشی ئەو دوو زاتەی لە مێژووی ڕۆشنبیریی کوردیدا بەرز نرخاند.

ھەواڵی زیاتر