ڕاغب عەلامە لە هەولێر کۆنسێرتێکی گۆرانی ساز دەکات

بڕیارە ٢٢ـی ئەم مانگە هونەرمەند و سەرئەستێرە (سۆپەرستار)ی عەرەبی (ڕاغب عەلامە) بۆ جاری دووەم ببێتە میوانی کوردستان و کۆنسێرتێکی فراوانی هونەری لە هۆڵی (ئێم ئای ناین) ساز بکات.

لە کۆنسێرتەکەدا، عەلامە و دموع تەحسین چەند گۆرانییەکی نوێیان ئامادە کردووە و بۆ یەکەمجار لە هەولێر پێشکەشی جەماوەرە هونەردۆستەکەی کوردستانیان دەکەن؛ لە ئاخاوتنێکی میدیاییدا ڕاغب و دموع ئاماژە بۆ خۆشەویستی خەڵکی کوردستان دەکەن و باس لە مێژووی دێرینی هەولێر دەکەن، کە کولتوورێکی هاوبەش هەیە لە نێوان وڵاتەکەیان و هەولێردا، بەتایبەت لە ڕووی هونەری موزیک و گۆرانییەوە کە تا ئێستا وڵاتانی عەرەب چەندین گۆرانی ڕەسەنی کوردیان وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی عەرەبی و توانیویانە سوود لە ئەزموونی کورد وەربگرن لە بواری موزیک و گۆرانی و فەرهەنگدا.

گوتیشی: ٢٢ـی ئەم مانگە هۆڵی ئێم ئای ناین پڕ دەکەین لە گۆرانی و ئاوازی عەرەبی و دڵی هەوادارانم لە هەولێر دێنینە جۆش و خرۆش.

ھەواڵی زیاتر