سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

هەولێر دەبێتە میوانداریکەری كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەسەر جینۆسایدکرانی كوردی فەیلی

ئاریان دەرگەڵەیی

جینۆسایدی كوردی فەیلی شاڵاوێكی دڕندە بوو، كە ڕژێمە یەک لە دوای یەكەكانی عێراق بە چەندین قۆناغ لە دژی كوردی فەیلی کردیان و لە سەردەمی بەعسدا گەیشتە لووتكەی بێبەزەیی؛ بۆ ئەم مەبەستە وا بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا كۆنفرانسێكی زانستی نێودەوڵەتی لەسەر جینۆسایدی گەلی كوردستان(جینۆسایدکرانی كوردی فەیلی) لە شاری هەولێر ساز بكرێت.

ئەم كۆنفرانسە لەژێر چاودێریی جەنابی سەرۆكی هێژا (مەسعود بارزانی) بە پاڵپشتی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و زانكۆی سەڵاحەددینی هەولێر، زانکۆی دهۆک و، زانکۆی سۆران، بە هاوبەشی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی جینۆسایدکرانی گەلی كوردستان (جینۆسایدکرانی كوردی فەیلی) بە بەشداری چەندین زانا و ئەكادیمی و مێژوونووس و كاسایەتی شارەزای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لەم بوارەدا، كە تیایدا دوایین توێژینەوە و دەرەنجام و لێكۆڵینەوە و بەڵگەی مێژوویی دەخرێتە ڕوو …
پرۆفیسۆر دكتۆر عەبدولڕەحمان دەروێش كە لە زانكۆی سۆران سەرپەرشتی توێژینەوەكان دەكات زانیاری زیاتری لەم بارەیەوە خستۆتە ڕوو دەڵێت ئەم كۆنفرانسە لە ڕۆژی سێشەممە ٤/٤/٢٠٢٣ كە ڕێكەوتە لەگەڵ یادی شەهیدانی كوردی فەیلی، لە هۆڵی (سعد عبداللە) لە شاری هەولێردا دەکرێت كە بۆ ماوەی (٣) ڕۆژ دەخایەنێت …
بۆ تۆماركردنی ناوەكان بە مەبەستی بەشداری سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بفەرموون: