سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

فیلمێکی کوردی لە فیستیڤاڵێکی ڕووسیادا بە باشترین فیلم هەڵبژێردرا

شیڤان شێرزاد – هەولێر

کورتەبەڵگەفیلمی (تاقیگەی ژمارە 2) له نووسین و دەرهێنانی (ئیدریس عەبدی) و ئاوارە عومەر و بەرهەمی هاوبەشی کۆمپانی لامیدیا، لە نۆزدەهەمین خولی فستیڤاڵی بەڵگەفیلمی چیرۆکانیی ساراتۆڤی رووسیا وەک باشترین فیلمی بەشدار لە فیستیڤاڵەکە هەڵبژێردرا.

لە لێدوانێکی تایبەتیشدا ئیدریس عەبدی دەرهێنەری فیلمەکە بە (هەولێر) ڕاگەیاند: فیلمەکەم باس لە چیرۆکێکی تراژیدی کۆمەڵگەی کوردی دەکات و لە میانی بەشداربوونیشی لەو فیسیڤاڵە نێودەوڵەتیەی وڵاتی ڕووسیادا توانیی بینەرێکی زۆر لە نمایشەکەدا کۆ بکاتەوە و بەشێکی زۆریش لە شارەزایانی بواری فیلمسازی سەرسام بوون بە کوالێتی وێنەگرتن و موزیک و کاستینگی فیلمەکە، کە پڕە لە بەڵگە و لە ڕووداوی دەگمەن.
گوتیشی: لێژنەی هەڵسەنگاندنی فیستیڤاڵە هونەرییەکە سەرسامیی خۆیان دەربارەی بەرهەمەکە، دەربڕی و پێیان وابوو بەرهەمێکی ناوازەیە لەنێو فیلمە بەشدارەکاندا، بۆیە خەڵاتی باشترین فیلمیان پێ بەخشیم