پۆستەری فیلمەكەی بەختیار پەنجەیی لە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیدا بڵاو دەكرێتەوە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

پۆستەری فیلمی سینەمایی “ورچ نییە” لە دەرهێنانی “جەعفەر پەناهی” بۆ بەشداری لە بەشی “پێشبڕكێی سەرەكی” حەفتاونۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” بڵاو كرایەوە.

فیلمی سینەمایی “ورچ نییە” لە نووسین، بەرهەمهێنان و دەرهێنانی سینەماكاری ناوداری ئێرانی “جەعفەر پەناهی” و بە ڕۆڵبینینی سینەماكاری كورد “بەختیار پەنجەیی”، لە یەكەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی “پێشبڕكێی سەرەكی” لە حەفتاونۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” Venice لە وڵاتی ئیتالیا لە چوار سانسی جیاوازدا، نمایش دەكرێت و هەر بەم بۆنەیەوە پۆستەری جیهانی ئەم بەرهەمە سینەماییە بڵاو كرایەوە.
فیلمی سینەمایی “ورچ” بە ناوی نێودەوڵەتی “ورچ نییە” چیرۆكی دەرهێنەرێكی سینەمایی دەگێڕێتەوە كە دەیەوێت لە ڕووداوێكی بەڵگەییدا لە توركیا، فیلمێكی ئەوینداری ساز بكات. بێئاگا لەوەی كە بۆ خۆی بە شێوەیەكی نەخواراو لە ئێران، تووشی ڕووداوێكی ئەوینداریی دیكە بووە و …
حەفتاونۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” بە ناونیشانی كۆنترین ڕووداوی سینەمایی جیهان بە سەرۆكایەتیی “ئاڵبێرتۆ باربێرا” ڕۆژی ٣١ـی ئۆگۆستی ٢٠٢٢ بە نمایشی فیلمی سینەمایی “نۆیزی سپی” بە شێوەی فەرمی دەستی پێكردووە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.

ھەواڵی زیاتر