هونەرمەندێکی بیانی بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆی سەختەوە گیانی لەدەستدا

میدیاکانی لوبنان هەواڵی مردنی هونەرمەندێکیان بەناوی جۆرج ڕاسی لە ڕووداوێکی ترسناکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگایەکی خێرا ئاشکرا کرد.  

ماڵپەڕی “الفن” لە هەواڵێکیدا (27ی ئابی 2022) ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو هونەرمەندە لوبنانییە ناوی جۆرج ڕاسییە، بەهۆی رووداوێکی ترسناکی هاتووچۆوە لەسەر رێگای خێرا لە نزیک ئاسایشی گشتی گیانی لەدەستداوە، کە کارمەندانی بەرگری شارستانی رۆیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بینیویانە کە ژنێکی گەنجیشی لەگەڵدا بووە و دەستبەجێ ئەویش مردووە.”  

ماڵپەڕی “الفن” وێنەی ڕووداوەکەی بڵاوکردەوە کە دیارە ئۆتۆمبێلەکەی بە توندی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە.  

ھەواڵی زیاتر