سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئیبراهیم تاتڵیساس تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو

به‌یانی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتلیساس له‌ شاری بۆدروومی باشووری توركیا تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بوو

ئاژانسه‌ هه‌واڵییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25 ـی ئابی 2022، رایانگه‌یاند، ئیراهیم تاتلیساس، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی توركی له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ شاری بۆدروومی باشووری توركیا تووشی روودواێكی هاتووچۆ بووه‌، ماوه‌یه‌ك له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گیری خواردبوو، به‌ڵام دوایی ده‌رهێنرا و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.

ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تاتلیساس له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه‌، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش، كچه بچووكه‌كه‌یشی له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه، به‌ڵام میدیای توركیا تا ئێستا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتراستنه‌كردووه‌ته‌وه‌‌.

ئه‌م رووداوه‌ لـــه‌ كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ی رابردوو ئیبراهیم تاتلیساس رایگه‌یاند، سێ به‌رهه‌می نوێی ئاماده‌كردووه‌ و، به‌م زووانه‌ بڵاویان ده‌كاته‌وه‌.