سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بڵاوکرانەوەی تنۆکەکەی کەمال محەمەد

هونەرمەند (کەمال محەمەد) نوێترین گۆرانیی خۆی بە ناوی “تنۆک” لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و یوتیوب بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاو کردەوە، کە لە ئاواز و دابەشکردنی شادمهر نامۆ و تێکستی (ڕەنگین بێتوشی)ـیە و دیمەنەکانی ئەو کلیپە تازەیەی هونەرمەند بە کامێرای (دیار مەهدی) وێنەی لێ هەڵگیراوە.

شادمهر نامۆ خاوەنی ئاوازی ئەو گۆرانیە بە (هەولێر)ـی ڕاگەیاند: دوای دابڕانێکی زۆر لە کاری هونەری و موزیک، لەگەڵ هونەرمەند کەمال محەمەددا دەستم کردەوە بە کاری هونەری و ئاوازی ئەو بەرهەمەم بە جوانترین شێوە پێشکەشی کەمال محەمەد کرد، کە پێم وایە گۆرانیەکە دەنیشێتە دڵ و زمانی هەوادارانی ئەو هونەرمەندە، کە بە تەواوی لەگەڵ ستایل و دەنگیدا دەگونجێت.
گوتیشی: لەگەڵ بڵاوبوونەوەی گۆرانیەکە لە یوتیوب و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پێشوازییەکی گەرمی لێ کراوە و هیشتایش بینەرێکی زۆری هەیە؛ بڕیاریشە دوای ئەو بەرهەمە کارێکی دیکەیش ئامادە بکەین و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی بکەینەوە.