بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی روحسووك و خوێن‌شیرین، (گۆڤار ئەنوەر) هەموومانی خەمبار و پەرێشان كرد. كاكە گۆڤار لە دۆخێكی هەژاریدا، ئەمما دەوڵەمەند بە هونەر و ئەدا و كۆمیدیا ژیا و ماڵئاوایی كرد.
شەوی یەكشەممە 21/20ی 8ی 2022، لە گۆڕستانی كەسنەزان لە هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و هونەرمەندان و هاوڕێیان و كەسوكاری، تەرمی هونەرمەندی كۆمێدیی شاری هەولێر (گۆڤار ئەنوەر) بە خاك سپێردرا. دوای لە نەخۆشخانە بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد..
گۆڤار ئەنوەر لە ساڵی 1993 بەشداریی لە یەکەم کاری هونەری کردووە، ئەویش شانۆگەرییەک بووە لە قوتابخانەی ئیبن خەلەکان، بۆ یەکەمجاریش لە ساڵی 1997 بەشداریی کورتەفیلمێکی کردووە بەناوی “منم دکتۆر”، هەروەها بەشداریی لە پێنج فیلمی سکرین، دوو کورتەفیلم، فیلمێکی سینەمایی درێژ و دەیان شانۆ و درامادا کردووە.
گۆڤار ئەنوەر یەكێك بوو لەو هونەرمەندە رۆحسووكانەی شاری هەولێر، كە بە كۆمێدیاكانی، خەندەی خستبووە سەر لێوی خەڵك و بەشداریی لە چەندین شانۆ و فیلم و دراما و بەرنامەی تەنزئامێزدا كردووە.
سەبارەت بە کۆچی دوایی هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: “بۆ كۆچى ناواده‌ى هونه‌رمه‌ندى بوارى نواندن و كۆمیدیا خوالێخۆشبوو گۆڤار ئه‌نوه‌ر، سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هونه‌رمه‌ندانى هه‌ولێر و كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم، گۆڤار ئه‌نوه‌ر به نواندن و كاره كۆمیدییه‌كانى جێگه‌ى خۆى له دڵى جه‌ماوه‌رێكى فراوانى كوردستاندا كردبووه‌وه و خۆشه‌ویست و مایه‌ى رێز بوو. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت”.
هاوکات مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: “بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند گۆڤار ئەنوەرم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.”
هونه‌رمه‌ند گۆڤار ناوی ته‌واوی (گۆڤار ئه‌نوه‌ر ڕه‌سول) ـه ساڵی 1978 له‌گه‌ڕه‌كی كورانی شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه” ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ (حه‌نان خان) هاوسه‌رگیری كردووه و دوو كچ و كوڕێكی هه‌یه به‌ناوه‌كانی (بارڤین، دووڤیان، وارڤین).
ساڵی 1993 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه به‌شانۆگه‌ری (دكتۆر نه‌خۆشم) له‌نووسین و ده‌رهێنانی خۆی بووه و ڕۆڵیشی بینیوه” دواتر هه‌ر له‌ئاماده‌و ده‌رهێنانی خۆی شانۆگه‌ری (جه‌وهه‌ر سه‌لیم سه‌رمایه‌دار) ی نمایش كردووه‌و ڕۆڵیشی بینیوه” له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌رهێنه‌ر كاری كردووه وه‌ك (ته‌ڵعه‌ت سامان، هیوا سوعاد، سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان، فه‌رهاد شه‌ریف، كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس، ژیلوان تاهیر، مه‌هدی حه‌سه‌ن، شه‌وكه‌ت ئه‌مین، حوسێن میسری، سه‌ڵاح حه‌سه‌ن، موئه‌یه‌د فه‌قێ، تاریق ئاكره‌یی، هاوار حه‌مید)” به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری كردووه وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌وانه (ژوان، خه‌نده‌ی گورگ، ته‌لاری مه‌زن، ڕه‌حمه‌تی، مه‌زاد خانه، گێله پیاو)” .
جگه له بواری شانۆ به‌شداری چه‌نید فلیمی سینه‌مایی و كاری درامی ته‌له‌فزیۆنی كردوه.
هونه‌رمه‌ند گۆڤار ئه‌نوه‌رفه‌رمانبه‌ر بوو له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ.
هاوکات وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە پەیامێکدا رایگەیاند: “بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی دراما‌و نواندن( گۆڤار ئەنوەر) مان پێگەیشت.
بەناوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان – ەوە ھاوخەمیی خۆمان دەردەبڕین و لە ڕێگەی ئێوەی بەڕێزیشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە تەواوی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین.