سێیه‌م پێشەنگای تایبەتی هونەرمەند “شێروان ئیسماعیل” لە هۆڵه‌ندا له مۆزەخانەی “سوست” کرایەوە.
ئه‌م مۆزەخانە تەمەنی لە پێنسەد ساڵ زیاترە، تائێستا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی جیهانی له‌م مۆزەخانەیه پیشانگای كردۆته‌وه.
سەرەتا بەڕیوەبەری مۆزەخانە (کەیس) هونەرمەندی بە میوانان ناساند و کورتەیەک لە کاروچالاکیەکانی هونەرمەندی بۆ ئاماده بووان خسته ڕوو.
له‌سه‌ر پیشانگایه‌كه هونه‌رمه‌ند شێروان ئیسماعیل به رۆژنامه‌ی “هه‌ولێر”ـی راگه‌یاند: “کارە هونەریەکانیم كه له‌و پیشانگایه نمایش كران، زۆرینەیان بریتی بوون لە نیشاندانی چاند و کەلتوری کوردی لەگەڵ چەند تابلۆیەک کە گوزارشتیان لە کارەساتی شنگال و ئێزدیەکان دەکرد”.
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند شێروان گوتی” لایەنێکی تری پێشەنگا جگە لە تابلۆ نیشاندانی ئامێری موزیکی کوردی و جلوبەرگ و کتێبی نووسەر و ناودارانی کورد بوو”.