چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لوقمان غەریب کۆتاییی هێنا بە ئەڵقەیەکی درامای تەم

لوقمان غەریب دەرهێنەری زنجیرەدرامای تەم، گوتی، “زنجیرە درامای (تەم)، زنجیرەیەکی (30) ئەڵقەییە و ناوەندیGAV KURD ART لە سلێمانی بەرهەمی دەهێنێت”.

دەربارەی سیناریۆکەی ئەو گوتی: “دراماکە (چیرۆک و سیناریۆ و دیالۆگ)ـی (لوقمان غەریب)ـە، کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە حوزەیرانی 2022 دەست بە کاری بەرهەمهێنانی بکرێت.
لەم بەرهەمەدا زیاتر لە پەنجا ئەکتەری کورد لە شارەکانی هەولێر و کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان بەشداری دەکەن، کە ژمارەیەکیان یەکەم ئەزموونیانە و هەندێکی تریشیان تازە دەردەکەون و ژمایەک ئەکتەری خاوەن ئەزموونیش بەشدارن”.
سەبارەت بە چیرۆکی ئەو درامایە ئەو دەرهێنەرە دەڵێت، “چیرۆکی دراماکە ئاوێتەیەکە لە کۆمەڵێ ڕووداوی کۆمەڵایەتی و پیشاندانی کۆمەڵە دیاردەیەکی سەردەمیانە، کە کۆمەڵگا و خێزان و کەسانی دوچاری چەندین گرفت و ئالودەی دیاردەی جۆراوجۆری کردوون”.
هەر سەبارەت بە دراماکە دەڵێت: بینراوەکانی دراماکە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و گەرمیان وێنە دەگیرێن”.
لە درێژەی ئامادەکاری و بەرهەمهێنانی ئەو درامایە لوقمان غەریب گوتی”ماوەی ساڵێکە ناوەندی( GAV KURD ART) سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ بەرهەمهێانی ئەم درامایە و بڕیارە لە ماوەی چوار مانگدا قۆناغی بەرهەمهێنانی تەواو ببێت و پایزی
دابێ ئامادەی پەخش بکرێت”.سەبارەت بە کوالێتی و بەرهەمهێنانی درامەکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە “دراماکە لەلایەن ستافێکی پڕۆفیشناڵی
بیانی و خاوەن ئەزموونەوە بەرهەم دەهێنرێت و لە ڕووی کوالێتی و بابەت و ناوەرۆکەوە درامایەکی نوێی کوردی بەرجەستە دەکەن”.
هونەرمەندان: ئەیام ئەکرەم، فەیسەڵ محەمەد، شێرزاد پۆلیس، کەمال چالاک، تەها داراغا، ئەکرەم حەمەگوڵ، کامەران هەڵەبجەیی، عەلی شێخانی و ئیسماعل بەرزنجی رۆڵ دەگێڕن؛ هەروەها ١٢ ئافرەتیش لەو زنجیرەدا ڕۆڵ دەگێڕن.