گروپی مۆسیقای دەهۆڵ بەشداری فێستیڤاڵێکی گرنگی کرد

هاوتا وشیار ئەسوەد

گروپی مۆسیقای “دەهۆڵ” بە سەرپەرشتی “زیرەک ژێدار” میوزیسیان، بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وڵاتانی کۆمۆنوێلسی کرد لە وڵاتی بەریتانیا.

ئەم ڤیستیڤاڵە بە پاڵپشی حکوومەتی بەریتانیا، لە شاری بێرمینگهامدا ساز کرا، بۆ ئەو وڵاتانەی کە وەختی وڵاتی بەریتانیا مۆڵگاندبوونی و داگیری کردبوون، کە پێک دێن لە ٥٤ وڵات.
زیرەک ژێدار لە وڵاتی بەریتانیاوە داوای لێ کرا لە کوردستانەوە بگەڕێتەوە بەمەبەستی بەشداریکردنی لەم ڤێستیڤاڵە و لەگەڵ خاتوو “بەناز کاوێس ئاغا” و “ڕەوەز فارس” توانییان بە گۆرانیی فۆلکلۆر و جلوبەرگی کوردی و ئاڵای کوردستانەوە بەشدار بن.

ھەواڵی زیاتر