چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

فیلمێکی کوردی دەگاتە کۆتایی فیستیڤاڵێکی ئەڵمانیا

شیڤان شێرزاد – هەولێر

کورتەفیلمی (ڕۆژی حەوتەم) دوای بەشداری لە چەندین وڵاتی عەرەبی و ئەفریقی و نێودەوڵەتی، ئێستا لە بەشی سەرەکی فیستیڤاڵێکی ئەڵمانیا بە ناوی (هایلبرۆن) بەشدارە و دوای چەندین کێبڕکێدا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی بردنەوەی باشترین خەڵاتی سیناریۆ.

ئەو فیلمە لە سیناریۆ و دەرهێنانی هونەرمەندی فیلمساز (بیلال سەلاح)ـە و تا ئێستایش خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیە لە میانی بەشداری لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکاندا و باس لە گرفتێکی کۆمەڵایەتی دەکات، کە تا ئێستاش لە کۆمەڵگەی کوردی و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا هەیە.
بیلال سەلاحی دەرهێنەر هەوڵی داوە، لە ڕێگەی بەرهەمە هونەرییەکانەوە ژیان و کلتووری جوانی کۆمەڵگەکەی بە جیهان ئاشنا بکات، هاوکات لە ڕێگەی ئەو کورتە فیلمەشەوە خەڵاتێکی نوێ بۆ خۆی و گەلەکەی بەدەست بێنێت و جارێکی تر ناوی نەتەوەکەی لە پەڕاوی مێژووی سینەمای جیهاندا تۆمار بکات